به بێ پارتی وبارزانی كوردایه‌تی ئه‌سته‌م بوو
دامه‌زراندنی پارتی له سه‌ر ده‌ستی باوكی رۆحی مسته‌فا بارزانی ته‌نها وه‌ك حیزبێك نه‌بوو به‌ڵكو بۆ ئامراز و هه‌وێنێك بوو له پێناو ته‌بایی و به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان له سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان نه‌ك ته‌نها به‌شێك و سنوورێكی به‌رته‌سك و دیاریكراو نه‌ك له پێناو به‌رژوه‌ندی شه‌خستی و حیزبابه‌تی به‌رته‌سك ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا پارتی بووه ڕه‌شماڵێكی گه‌وره بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو كوردستانیان به هه‌موو جیاوازه بیروهزری و ئاینی و ئایینزایی و له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌ك میراتگرێكی شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی گه‌لی كورد و ئینجا پارێزگاریكردن له شوناس ، مێژوو و ئاڵایی پیرۆزی كوردستان كه به‌ده‌ستی پێشوا قازی وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی گرانبه‌ها راده‌ستی بارزانی كردبوو وناكرێت ئاماژه به‌وه‌ش نه‌كه‌ین كه هه‌موو راپه‌ڕین و به‌رخودانه‌كان بۆ ئامانجێكی ره‌وا بووه ئه‌ویش ئازادی و سه‌ربه‌ستی و مافی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه و گه‌لانی ڕه‌سه‌ن وخاوه‌ن شوناس و زمان و مێژوویی تایبه‌ت به‌خۆیان .
له‌و نێوه‌دا ، مێژوو گه‌واهیده‌ره كه پارتی وبارزانی له پێناو به جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه به پێش دامه‌زراندنی پارتی و دوای دامه‌زراندنیشی تا به ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی مه‌ترسیدارترین پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وهه‌رێمایه‌تی و نێوخۆیی كه مه‌به‌ست له خیانه‌تكاران و خۆفرۆشانه بۆته‌وه به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵی نه‌داوه و سازشی له سه‌ر بچووكترین مافه‌ره‌واكانی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی نه‌كردووه .
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌و بوونی پارتی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر بكه‌ین ، ده‌بینن كه رۆڵ و پێگەی سیاسی و هەرێمایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك هێزێكی نەتەوەیی كاریگەر زۆر گرنگ و ڕۆڵی بایەخی تایبەتی خۆی هەیە. قوتابخانەیەكی بەهێزی نەتەوەیی و رۆڵ و پێگەی تایبەتی خۆی لە خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیی هەیە.لە په‌یره‌و و نێو پرۆگرام و ستراتیژی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی ، خاوەن هەڵوێست و پێگەی بەهێزە لە پرۆسەی سیاسی و جوگرفیدا ، روڵی كاریگەر و بەرچاو و سەنگ و پێگەی دیاری هەیە و خوێندەوە وردبینانەی بۆ پێشهات و رووداوەكانی و شێوازی دروستی مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە نەتەوایەتی و نیشتیمانییەكان بینیووە و دەبێنێت .
پارتی دیموكراتی كوردستان فاكتەری كاریگەر و بەهێزە بۆ داكۆكیكردن و پاراستنی كیانی دەستووری و یاسایی هەرێمی كوردستان و گشت دەستكەوتەكانی ،ئەوەش وایكردووە كە خۆراگری بێ وێنەی هەبێ بەرانبەر گوشاری داگیركەران و نەیارانی كوردستان و سازش لە سەر مافەرەواكانی كورد و كوردستان نەكات و نەكەوێتە ژێر كاریگەری جەمسەرگیرییەكان و دۆزی كورد وەك پرسێكی دیار و رەوا تێكەڵ بە بەرژوەندیی خوازی زڵهێزان و وڵاتانی ناوچەكە نەكات و ژیرانە ه توانیوێتی هاوسەنگی بپارێزێت .
به درێژایی نزیكه‌ی هه‌شت ده‌یه‌ی رابردوو پارتی وەک چییاییه‌كی پۆڵایین لە نێو جه‌رگه‌ی هێرش وپه‌ڵاماردانی دوژمنان و داگیركەراندا كورد وكوردستانی له قێزه‌وه‌نترین مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوبردن و سڕینه‌وه به هه‌موو شوناس ومێژوو و ده‌ستكه‌وته‌كانی پاراستووە و ڕێگه‌ی نه‌داوه ئیراده و شكۆی كوردستان بشكێنڕێت . به‌تایبه‌ت له نێو ئه‌و چوار داگیركه‌ره‌ی كه زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه خوێنی و سه‌رو گیانی كوردیان به‌لاوه ئاسایی بووه كه به‌هه‌موو جۆره پیلانگێری و چه‌كێك له ناوی ببه‌ن و به‌تایبه‌ت ناكرێت ناوه‌ی خیانه‌تكاران و به‌كرێگیراوانی نێوخۆیی كه به نوێنه‌رایه‌تی دوژمنان هیچیان كه‌متر نه‌بووه له هێرش و په‌ڵاماردانی كورد وكوردستان .
بۆیه، ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد به ویژدانه‌وه باش له‌و راستییه گه‌یشتووه و ده‌زانێت كه كوردكوردستان به بێ بوونی پارتی و بارزانی وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی بێ رۆح و ئیراده‌یه هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و راستییه‌یه كه پارتی هه‌میشه باوكانه و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی كردووه و هه‌رگیز به رۆح خۆپه‌رستی و خۆسه‌پاندن و شانه‌خاڵی كردن له كاته هه‌ستیار وناخۆشه‌كاندا پشتی له نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی نه‌كردووه له هه‌ر شوێنك كوردێك كێشه‌و ئازارێكی هه‌بوو بێت به ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی خۆی زانیووه و به‌هانایه‌وه چووه. دوژمنان و ناحه‌زانیش باش له‌و راستییه گه‌یشتوون كه پارتی چیاییه‌كی سه‌خت و سه‌ركه‌شه كه تا به ئه‌مڕۆ ده‌یان داگیركه‌ر و دوژمن و به‌كرێگیراویی هه‌ڵدێراوه وخه‌ونی ناحه‌زانی له گۆڕناوه .
دۆستان و دوژمنانیش باش ده‌زانن كه پارتی و بارزانی مه‌شخه‌ڵی رووناكی خه‌بات و تێكۆشانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یی كورده كه تا گه‌یشتن به ئامانجه ره‌واكانی ساتێك له خه‌بات و قوربانیدان ناوه‌ستێت و پارتی هیواو ئومێدی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی و داهاتووه و كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له نێو دڵی چیاكان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی داكووتاوه و به ئاگر و ڕه‌شه‌با و پیلانگێرییه‌كان له‌ناونه‌چوو و به‌ڵكو زیاتر گه‌شه و په‌ره‌ی سه‌ندووه و هه‌موو كوردێكی باش ئه‌و راستییه ده‌زانێت كه بوون و هێزی پارتی واتا بوونی كوردوكوردستان و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و لووتكه ..