هه‌ولێر پاڵه‌وانى تۆپى ده‌ستى كوردستان بوو

هه‌ولێر پاڵه‌وانى تۆپى ده‌ستى كوردستان بوو

هه‌ولێر پاڵه‌وانى تۆپى ده‌ستى كوردستان بوو
بۆ ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته‌ یارییه‌كانى خولى نایابى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى شه‌ش یانه‌ى پارێزگاكانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى ده‌ستى كوردستان به‌رده‌وام بوو، له‌م ناوه‌شدا یاریزانانى یانه‌ به‌شدار بووه‌كان به‌رده‌وام له‌ ململانێ دابوون بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ن و نازناوى خوله‌كه‌ بۆ خۆیان یه‌كلاى بكه‌نه‌وه‌، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى هه‌ردوو تیپى تۆپى ده‌ستى هه‌ولێرو سلێمانى گه‌یشتنه‌ یارى كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌، له‌ یارى كۆتایشدا كه‌ له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان به‌رێوه‌چوو هه‌ردوو یانه‌ ڕووبه‌ڕووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نازناوى خوله‌كه‌ بۆ خۆیان یه‌ك لاى بكه‌نه‌وه‌، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو تیپ به‌ درێژایی یارییه‌كه‌ توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌نجامى كۆتایش بۆ كوڕانى شارى هه‌ولێر به‌ كۆتایی هات به‌ ئه‌نجامى (40-35)گۆڵ به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر بووه‌ پاڵه‌وانى تۆپى ده‌ستى كوڕانى یانه‌كانى كوردستان، له‌ كۆتایشدا خه‌ڵات و دیاری تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا، مامۆستا سه‌ركه‌وت موحسین سكرتێرى یه‌كێى تۆپى ده‌ستى كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: خوله‌كانمان به‌رده‌وامی ده‌بێت ده‌مانه‌وێ ئاستى تۆپى ده‌ستى له‌ كوردستان به‌رێوه‌پێش ببه‌ین، بۆ ئه‌مساڵیش توانیمان خولێكى به‌هێز به‌رێوه‌ ببه‌ین و سوپاسى یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش ده‌كه‌ین كه‌ توانیان ئاستى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ین، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین خزمه‌تی زیاتر وه‌رزشیی كوردستان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چاڵاكییه‌كانیشمان به‌رده‌وام بێت.
كارزان كانه‌بی

Top