پرۆگرامێك بۆ رووتووش و جوانكاری لە وێنەدا

پرۆگرامێك بۆ رووتووش و جوانكاری لە وێنەدا

 وێنەگەرەكانی پیشەیی بۆ ئەوەی وێنەكانیان جوان دەربچن، جگە لەوەی كە كامێرای بەهێز و شارەزایی باشیان هەیە، پرۆگرامی تایبەتیش بۆ ئەم مەبەستە بەكار دێنن. یەكێك لە پرۆگرامەكانی تایبەت بە جوانكاری لە وێنەدا پرۆگرامی ON1 Portrait AI یە. پرۆگرامەكە خۆی زیرەكە و لە سەرەتادا بەشێوەی خۆكار روخسارەكان لە وێنەدا دەناسێتەوە و وا دەكات بەرجەستەتر بن. وەك پرۆگرامەكانی دیكە نییە رێك ئەو رێژەی پێویستە جوانبكرێت دەستكاری دەكا. بۆ نموونە خۆكار پەڵە بچووكانی سەر روخسار لادەبا، بەڵام بۆ پەڵە گەورەكان ئەو ئیزنە بە بەكارهێنەر دەدا خۆی دەستكاری بكات، بۆ نموونە خاڵێك هەیە دەیەوێ ئەو خاڵە بسڕێتەوە. ئەو تایبەتمەندییانەی ئاماژەمان پێدان و چەندین تایبەتمەندی دیكە لە پرۆگرامەكەدا هەیە.

Top