ئۆپەراسیۆنی بارباڕۆسا Operation Barbarossa

ئۆپەراسیۆنی بارباڕۆسا Operation Barbarossa

 ئۆپەراسیۆنی باربارۆسا (بەئەڵمانی: Unternehmen Barbarossa) ناوی كۆد بوو بۆ هێرش و داگیركاری بۆسەر(خاكی یەكگرتووی) تەوەرەكانی یەكێتی سۆڤیەت، ئۆپەراسیۆنی باربارۆسا لە ڕۆژی یەكشەممە 22ی حوزەیرانی ساڵی 1941 لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهانیدا دەستی پێ كرد، ئەڵمانیای نازی ئامانجی داگیركردنی یەكێتی سۆڤیەت لە بەشی ڕۆژئاوا بوو، تا لەگەڵ ئەڵمانییەكان یەكیان بخاتەوە، جەنەراڵ (پلان ئۆست)ی ئەڵمانی مەبەستی بەكارهێنانی هەندێك لە خەڵكی داگیركراوبوو وەك كۆیلە، بۆ هەوڵی جەنگی تەوەرەكان لەكاتی پەیداكردنی یەدەگی نەوتی قەفقاز و هەروەها سەرچاوەی كشتوكاڵیی ناوچەی جۆراوجۆری سۆڤیەت، ئامانجی كۆتاییشیان بریتی بوو لە ناوبردن و كۆیلەكردن و بە ئەڵمانیكردن و بە كۆمەڵ ڕادەستكردن بۆ سیبیریای خەڵكی سلاڤی و دروستكردنی زیاتری لێبنسراوم ( فەزای زیندوو ) بۆ ئەڵمانیا، هەروەها ئامانجی گەورەیان گرتنی مۆسكۆی پایتەخت بوو بۆ ڕووخانی ورەی سەرۆك و سەربازانی سۆڤیەتی، بەڵام نەیانتوانی بەردەوام بن، لە بەردەم خۆڕاگریی هێزی سۆڤیەت، لە كۆتاییدا دوای سەخترین جەنگ، جەنگەكە بە شكستی ئەڵمانییەكان و سەر كەوتنی یەكێتی سۆڤیەتی جاران كۆتایی هات و زیانەكان لەو شەڕەدا بریتی بوو لە:

ئەڵمانیا: 186،452 كوژراو، 40،157 بێسەروشوێن، 655،179 بریندار، لەگەڵ تێكشكانی 2،827 فڕۆكەی جەنگی و 2،735 زریپۆش.

ڕووسیا: 802،191 كوژراو، 1،336،147 بریندار، 2،335،482 بێسەروشوێن، لەگەڵ تێكشكانی 21،200 فڕۆكەی جەنگی، 20،500 زریپۆش.

 

Top