لاى من پاڵه‌وان بوون سهربهزرییه
ره‌نا به‌ره‌كات یاریزانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان قه‌زاى ئاكرێ
لاى من پاڵه‌وان بوون سهربهزرییه
یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان تاكو ئێستا وه‌كو پێویست گرنگى پێویستى پێ نه‌دراوه له قه‌زا و ناحییه‌كانى كوردستان، به‌ڵام نه‌بوونى پاڵپشتى یاریزان له‌لایه‌ن به‌شێك له یانه‌كان كه‌سه دڵسۆزه‌كانیش سارد ناكاته‌وه له به‌رده‌وام بوون له وه‌رزش كردن، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى ئه‌م یارییه له قه‌زاى ئاكرێ كچه یاریزانى ڕاكه‌ری ماوه درێژه‌كان ره‌نا به‌ره‌كاته له دایك بووى ساڵى 2003ى قه‌زاى ئاكرێیه، ره‌نا تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك رێك نهكهوتیه له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌كى شاره‌كانى كوردستانت بۆ یارى كردن، به‌ڵام ئاست و ئه‌نجامیشى مایه‌ى دڵخۆشكهرییه له‌م یارییه، ره‌نا قوتابی په‌یمانگاى وه‌رزشیی قه‌زاى ئاكرێیه ، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى له شاره‌كانى كوردستان؟
- به ڕاستی ئاستی گۆڕه‌پان و مه‌یدان به شێوه‌یه‌كى گشتی له هه‌موو كوردستان زۆر لاوازه به نه‌بوونی پاڵه‌وانێتى كه پێویسته ساڵانه چه‌ند جارێك بكرێته‌وه.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
-به‌دڵنیاییه‌وه زۆر كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر ئاستى ئه‌م یارییه به تایبه‌ت ئستى یاریزانه‌كان داده‌به‌زێت به نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى به‌رده‌وام,
*پێت باشه چى بكرێت ، بۆبهرهووپێشبردنى ئه‌م یارییه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى به‌رز به تایبه‌ت بۆ ئافره‌تى وه‌رزشكار؟
-من وه‌كو یاریزانێكى گۆڕه‌پان و مه‌یدان پێم باشه له سه‌ر ئاستى كوردستان به گشتی زیاتر بایه‌خ به یاریزانانى كچ بدرێت بۆ یارییه‌كان، جگه له پاڵپشتى كردنى لایه‌نه وه‌رزشییه‌كان.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
- لاى من گرفتى سه‌ره‌كی نه‌بوونى پاڵشتیه بۆ یاریزانه‌كان و نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى ئه‌وانه گرفتی سه‌ره‌كین له‌م یارییه.
* چ هه‌ستێكت هه‌یه كه‌وا یارییه‌كى قورس ئه‌نجام ده‌ده‌ی كه ڕاكردنه؟
- من وه‌كو كچێكى وه‌رزشوان هه‌ستێكى یه‌كجار خۆشم هه‌یه كه‌وا له‌م ته‌مه‌نه منداڵیه ئه‌م یارییه قورسه ئه‌نجام ده‌ده‌م.
*به نیازی چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
- به‌نیازم له داهاتوودا وه‌كو كچه كوردێك بتوانم به ئاڵاى كوردستانه‌وه به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تیه جیهانییه‌كان بكه‌م.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان پشت به ڕاهێنه‌رانى بیانى ببه‌ستن؟
- نه‌خێر لاى من باسشتره پشت به ڕاهێنه‌رانى خۆمان ببه‌ستین، چونكه ئه‌وكات ده‌توانین زیاتر وه‌رزش به‌ره‌وو پێش ببه‌ین.
*داواكارى و پێش نیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
- وه‌كو كچه وه‌رزشكارێكی قه‌زاى ئاكرێ ماوه‌یه‌كى كه‌مه ده‌ستم به یارى كردوه، به‌ڵام ئاست و ئه‌نجامم وه‌كو پێویسته، به گشتى داوا كارم له‌لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌م كه زیاتر پشتیوانى یاریزانه‌كان بن و هاوكارییان بكه‌ن.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو وه‌رزشكارێك؟
-من وه‌كو یاریزانێك خه‌ونم ئه‌وه‌یه له داهاتوو به‌توانم به‌شداربم له پاڵه‌وانێتى جیهانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ده‌ستكه‌وت بۆ ووڵاته‌كه‌م كه كوردستانه به ده‌ست بهێنم.
* بۆچى له‌گه‌ڵ یانه‌كان نابینرێ ؟
-چونكه من هێشتا له ده‌ستپێكى كاروانى وه‌رزشیم، به‌ڵام به خۆشحاڵیه‌وه به ئاست و ئه‌نجامه‌كانم له‌م ماوه‌یه توامیومه زیاتر جێگاى چهنجهى خۆم له شه‌قامی وه‌رزشیی بكه‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆكار كه هه‌ندێك له یانه‌كانى كوردستان چاویان له سه‌ر من بووه بۆ داهاتوو كه بتوانم گرێبه‌ست له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام بده‌م.
*پاڵه‌وان بوون چى ده‌گه‌ینێ لاى تۆ؟
- لاى من پاڵه‌وان بوون سهربهزرییه و زیاتر هانم ده‌دات كه به‌رده‌وام بم به ئاستى باشتر به‌شدارى بم له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان.
*به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
-سه‌رسامم به یاریزان بۆلد كه یاریزانێكى جیهانییه و خاوه‌نى ژماره‌ى پێوانه‌ییه له یارى 100م.
* یانه‌كان داواى یارى كردنیان لێ كردووی؟
-تا ئێستا نه‌خێر، به‌ڵام من باوه‌ڕم به هێز و تواناى خۆم هه‌یه كه‌وا له ماوه‌یه‌كى نزیك یانه‌كانى كوردستان داواى گرێبه‌ستم لێ ده‌كه‌ن.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته به‌رده‌وامه، هیوادارم به‌م شێوه‌یه خزمه‌تى وه‌رزشیی ناوه‌خۆ بكه‌ن، خزمه‌تى سه‌رجه‌م شاره‌كان بكه‌ن.