رەنگی زەرد و پرتەقاڵیی جلوبەرگ لە كەشی سەرما

رەنگی زەرد و پرتەقاڵیی جلوبەرگ لە كەشی سەرما

رەنگی زەرد و پرتەقاڵی دوو رەنگی بەهارە و هاوینەن بۆ جلەكان، زیاتر لەو دوو وەرزەدا باو دەبن، بەهۆی ئەوەی لە رەنگە كراوەكانن و بۆ كەشی سەرما ناگونجێن، خولیا و حەزی بەشێكی زۆری خانمان بۆ ئەو دوو رەنگە و نمرەكانیان زۆرە و بۆیە دەیانەوێت لە وەرزی زستان و سەرماش بیپۆشن، هەروەها رەنگێكی سەرنجڕاكێشە بۆ جلوبەرگ، بە تایبەت جلی دەرەوە و بۆنە و یادەكان، حەز و خولیای خانمان بۆ ئەو جلە دیزاینەرانیشی هێنایە ئەو بڕوایە كە لەو وەرزەدا جلی لەم رەنگە ئامادە بكەن، وەك لە كۆلێكشنەكانی دیزاینەر ئەلێكسەندەر ماكویندا هاتووە، كە كۆلێكشنە جلەكەی لە رەنگی زەرد و پرتەقاڵی پێك هاتووە، كە دەستە جلەكەی لە چاكێتی زەرد و لەگەڵ شاڵ شیك كردووە و لەگەڵ پانتۆڵی رەش و پێڵاوی پاژنەبەرزی رەنگ زەرد، هەروەها دەتوانیت پانتۆڵەكەت لە رەنگی زەرد بێت ئەگەر نەخشی جۆراوجۆریشی لەسەر بێت جوانتر دەردەكەوێت، مەرج نییە رەنگەكەی زەردی تۆخ بێت، دیزاینەران دەڵێن: رەنگی زەرد چەندین جۆری هەن، لەوانە زەردی مۆزی كە سەوزی پێوە دیارە، رەنگی زەردی لیمۆیی، زەردی پرتەقاڵیباو، هەموو ئەوانە نمرەكانی رەنگی زەرد پێك دەهێنن، دیزاینەر لیبۆر گابالا، پێی وایە: پێویستە بەڵانسێك لە نێوان رەنگی زەردی و رەنگی رەش هەبێت. هەروەها مینشێن تۆماس دەڵێ: رەنگی گونجاو لەگەڵ سپی و رەش و نمرەكانی بێجی شیكی بكە، رەنگی زەرد بۆ زۆربەی شوێنەكان دەگونجێت، تەنانەت بۆ كاتی دەوام و زانكۆش جلێكی ناسك و سەرنجڕاكێشە.

Top