پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى ڕۆژئاوایی ئاسیا له سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت
پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى ڕۆژئاوایی ئاسیا له سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت
بڕیاره له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى ووڵاتانى ڕۆژئاوایی ئاسیا له پارێزگاى سلێمانى به به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ى كچانى ووڵاتانى ئاسیا به‌رێوه‌بچێت، تیپى باسكه‌ى ژیماش كه زۆربه‌ى كچه كورده‌كانى ئه‌و تیپه هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراقی پێك ده‌هێنن به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كه‌ن، له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه دكتۆر رزگار تۆفیق ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى : بڕیاره یارییه‌كانى ڕۆژئاوایی ئاسیا له شارى سلێمانى به‌رێوه ده‌چێت له نێوان ڕۆژانى 1 تاكو 7ى مانگى 12ى ئه‌مساڵ، هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق و لوبنان و سوریا و ئورده‌ن به چوار تیپ وئێرانیش به‌شدار ده‌بن، تاكو ئێستا هه‌ر ئه‌م تیپانه‌شه ڕه‌نگه زیاتریش بێت، له باره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى كچانى عێراقیش دكتۆر رزگار گوتیشى" كچانى باسكه‌ى ژیما كه سه‌رجه‌مین كوردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی یارى ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه یه‌ك دوو یاریزانى تریش زیاد بكه‌ین ئه‌ویش زه‌حمه‌ته، چونكه ئه‌و یاریزانانه‌ى ته‌نیا بۆ چه‌ند ڕۆژێك مه‌شق ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كى كه‌مه و سوودیان نابێ بۆ ژیما، گوتیشى" یاریزانانى ژیما كه نوێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقن سه‌رجه‌میان كوردن و له پارێزگاى سلێمانین به‌رده‌وام له مه‌شقداین و ده‌مانه‌وێ ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و بزانن پڕۆژه‌ى ژیما به‌رده‌وامه و ئه‌نجامى گه‌وره‌شى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشتریش بكه‌ین و له داهاتوودا بتوانین هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانیش دروست بكه‌ین بۆ به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه، وه‌كو كچانى ژیماش هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه و ده‌مانه‌وێ ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی