كراسی رۆژی زەماوەندی شاهانە

كراسی رۆژی زەماوەندی شاهانە

لەو رۆژەی كە دەتەوێت خۆت شاژنی زەماوەند و جوانترین بووك بیت، پێویستە لە پێشتر چەند هەنگاوێك بگریتە بەر، تاوەكو بەو ئاستە دەگەیت، دوای ئەوەی رۆژانی زەماوەند ئامادە دەكەن و ساڵۆن و خشڵەكان هەڵدەبژێریت، پێویستە لە سەرەتادا كراسێكی بووكێنیی شاهانەت هەڵبژاردبێت، چونكە بەدللەی رۆژی ئاهەنگ پێشهاتەی جوانیتە، ئەگەر كراسێكی نایابت لەبەر نەبێت، جوانی و قەشەنگیت لە دەست دەدەیت، بۆ ساڵی داهاتووی 2023 چەندین دیزاینەران و ماركە بەناوبانگەكانی جیهانی كراسەكانی خانمانی بووكانیان ئامادە كردووە، كە لە سەرەتای ساڵەوە بە كراسی شاهانە ناوزەندی دەكەن، (زوهێر موراد) و (كێلی فاتینی) دوو ناودارترین دیزاینەرانی جلوبەرگ، جلی بووكیان بەم چەشنە ئامادەكردووە كە: بەشی خوارەوەی كراوەیە وەك جلی سەندرێلا، قۆڵی توول و روون لە شێوەی نەخشی پان و كراوە، لەگەڵ سەردەستی شیفۆن رازاوە بە گوڵ و، یەخەی بازنەیی، بۆ ئەوانەی خولیای جلی تەسك و بەدی و جەستەگیرن، دەتوانن كراسی داخراو لە بەشی خوارەوە، لەگەڵ سەردەستی شێوەی زەنگوڵ و بەشی پشتەوەی جەستەدەگرێت و بەدی دەردەكەوێت، كە شانەكانی كراوە و یەخەی شێوەی V ڤی یان ژمارە حەوت، لەگەڵ بوونی نەخش و رازاندنەوەی جلەكە لە شێوەی گوڵ و گەڵای دار بپۆشن.

Top