نرخی كۆشكێكی خەیاڵی

نرخی كۆشكێكی خەیاڵی

ئەو كۆشكە دەكەوێتە ناوچەی (پاڵم بیتچ) لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا، كە لە (33) ژوور پێك دێت، دوو یاریگای وەرزشیی تێدایە، هەروەها كەنارێكی ئاوی دەستكرد بە درێژی (360) مەتر لە نێویدا هەیە، رووبەری دەگاتە (66) هەزار مەتر دووجا، زیاتر لە (34) ژووری گەرماو و (13) توالێتی تێدایە، لە سێ نهۆم پێك دێت و دوو كۆشكی بچووك لە دەوروبەری دروست كراوە، ئەو كۆشكە لەلایەن ئەندازیاری بەناوبانگی ئەمریكی (ماربۆن سیمز وەیت) دروست كراوە، دواجار بە نرخی (195) ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

Top