سێلفی و داپیرە

سێلفی و داپیرە

 وێنەی سێلفی ساڵانێكە دەركەوتووە و زۆربەی گەنجان خوویان پێوە گرتووە، ئەگەر رۆژانە (4 تا5) وێنەی سێلفی نەگرن، بێگومان دڵیان ناحەسێتەوە، ئەو دەردە هەر تەنیا گەنجانی نەگرتووەتەوە، بەڵكو گەورەكانیش تووش بوون، ئەوەتا ئەو ئافرەتە پیرە ناوی (كیمیكۆ نیشیمۆتۆ)یە، تەمەنی (89) ساڵە كەچی رۆژانە وێنەی سێلفی دەگرێت و بڵاویشی دەكاتەوە، وێنە سێلفییەكانی ئەو ئافرەتە هەر سێلفی ئاسایی نین، بەڵكو لە چركەسات و گۆشەنیگای جۆراوجۆرەوە وێنە سێلفییەكانی دەگرێت، تەنانەت لە هەندێك لە وێنە سێلفییەكانیدا، لاسایی گیانداران و ئاژەڵان دەكاتەوە، ئەو ئافرەتە ئێستا داپیرەیە و نەوەشی هەیە، كەچی رۆژانەی ژیانی بە وێنەگرتنی سێلفییەوە بەسەر دەبات.

Top