چێشتخانە یەك لە ژێر ئاودا

چێشتخانە یەك لە ژێر ئاودا

 ئەو پرۆژەیە لەلایەن كۆمپانیای (سنۆهیتا) لە وڵاتی نەرویج بۆ كاری ئەندازیاریی شارستانی كراوەتەوە، چێشتخانەكە دەكەوێتە باشووری وڵاتی نەرویج، رووبەری شوێنەكە (32) مەتر دووجایە، درێژییەكەی (8) مەتر و پانیشی (4) مەتر دەبێت، شوێنی (100) كەس دەبێتەوە بۆ خواردنی ژەمێك و نزیكە لە گیاندار و ماسییەكانی نێو ئاو، چێشتخانەكە بەناوی ژێرەوە (UNDER) كراوە، ناودارترین چێشتلێنەری دانماركی كە ناوی (نیكۆلای ئیللیستگارد)ە لەو شوێنە كار دەكات، سەیریی چێشتخانەكە لەوەدایە، كۆمەڵێك راوچی لە دەوروبەری ئەو چێشتخانەیە هەن، كاتێك یەكێك لە گیاندارەكانی نێو ئاوەكە دەستنیشان دەكەیت، ئەوانیش بۆت راو دەكەن و پاشان بە ژەمە خواردنێك بۆت دەهێنن.

Top