نەخۆشخانە بۆ بووكە شووشە و باڕبی

نەخۆشخانە بۆ  بووكە شووشە و باڕبی

لە وڵاتی ئوستراڵیا، نەخۆشخانەیەكی سەیر كراوەتەوە، كاتێك خەڵك هۆكاری كردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە دەزانن، پێكەنین دایان دەگرێت و بە شتێكی سەمەرەی دەزانن، ئەو نەخۆشخانەیە بۆ چارەسەركردنی بووكەڵە و بووكەشووشەكان كراوەتەوە، واتە ئەوانەی بووكەشووشە و باربییان هەیە، كاتێك بەشێكی جەستەی دەكەوێت یان لێدەبیتەوە، ئیدی سەردانی ئەو شوێنە دەكرێت بۆ چارەسەری، ئەو نەخۆشخانەیە لە ساڵی (1913) كراوەتەوە، بۆ ماوەیەكی زۆر داخراوە، دواجار بە مەبەستی تەرخانكردنی وەك بنكەیەكی چاككردنەوەی باربییەكان بڕی (2.5) ملیۆن دۆلاری تێچووە تا نۆژنكراوەتەوە، ئێستا وەك نەخۆشخانەیەكی فەرمی بۆ وەرگرتنی بووكەشووشەی شكاو و بریندار ئامادەیە و، بەڕێوەبەری ئەو شوێنە ناوی (جیۆف چاپمان)ە و تەمەنی (67) ساڵە، رۆژانەی ژیانی لەو شوێنە بە مەبەستی چارەسەركردنی باربی و بووكەشووشەكان بەسەر دەبات.

 

 

Top