هاوبەشیی پۆپجی مۆبایل لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئاشکرا کرا

هاوبەشیی پۆپجی مۆبایل لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئاشکرا کرا

هاوبەشیی پۆپجی مۆبایل لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئاشکرا کرا
پۆپجی مۆبایل (PUBG MOBILE)،کە یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایل لە جیهاندا، بە خۆشحاڵییەوە پەردە لەسەر 20 کەرەستەی نوێی بە ڕەنگدانەوەی لیۆنێل مێسی لە یارییەکەدا لادەدات. و یاریزانە ئەفسانەییەکەی تۆپی پێ یەکەم جار لە یارییەکەدا بە کۆمەڵێک جل و بەرگ و شتومەکی تایبەتەوە بەشداری دەکات کە یارمەتی یاریزانەکان دەدات تا توانای خۆیان ئازاد بکەن و شارەزایی خۆیان لە بەرەکانی شەڕدا نیشان بدەن.

یاریزانەکان خۆیان دەبنە ئەفسانە بە هەڵبژاردنی جلوبەرگی کاپتن مێسی، هەروەها بە دیکۆراتی نوێ و چەتر و پەرەشووت و ناوەڕۆکی سەرنجڕاکێشی دیکە. کۆمەڵەی Messi Football Icon کەرەستەی نوێ و داپۆشەر و جانتای پشت و کڵاو و چەکی PP-19 Bizon و قەناسی Mini14 و تفەنگی MK47 و چەکی AKM و ئیکسسوارات و نارنجۆک لەخۆدەگرێت. لەکاتێکدا کەرەستەکانی Messi Super Legend بریتین لە کۆمەڵەی تایبەت و کڵاو و دەمامک و پەرەشووت. و کەرەستەکانی Messi Collaboration بریتین لە فڕۆکەی ڕەنگ کراو و بۆردی فڕیو و ئۆتۆمبێلی داسیا. هەروەها یاریزانان هێشتا دەتوانن دەستیان بە جلێکی تایبەتی Messi PUBG MOBILE X بگات بە بەشداریکردن لە چالاکییەکەدا کە لەسەر بنەمای بانگهێشتنامە. ئامۆژگاریتان دەکەین پەلە بکەن، چونکە تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەردەستە!

مێسی سەبارەت بەم هاوبەشییە ڕایگەیاند: "بینینی ئەو کەرەستانە کە من و کۆمپانیای PUBG Mobile پێکەوە کارمان لەسەری کردووە جێی دڵخۆشییە، و زۆر تامەزرۆم کە یاریزانەکان جلوبەرگە نوێ و تایبەتەکانیان تاقیبکەنەوە، ئەزموونی کارکردنم لەگەڵ پۆپجی مۆبایل زۆر نایاب بووە و شانازی بە ئەنجامی ئەم هاوبەشییە دەکەم، و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی چوونە ناو گۆڕەپانی شەڕم تا خۆم کەرەستەکان بەکاربهێنم!"
ڤینسێنت وانگ، بەرپرسی بەشی بڵاوکردنەوەی یاری پۆپجی مۆبایل لە کۆمپانیای تێنسنت گەیمز ڕایگەیاند: هاوبەشیکردن لەگەڵ مێسی جێگەی خۆشحاڵی بوو، هەروەها شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە توانیومانە ژیانی وەرزشی مێسی لە پۆپجی مۆبایل نەمر بکەین، و ئەمە ساتێکی نایاب دەبێت بۆ یاریزانان و هاندەرانی تۆپی پێ، و هیوادارم هەمووان چێژ لە ئەزموونکردنی ئەم کەرەستە ناوازانەی ناو یارییەکە وەربگرن”.
یاری پۆپجی مۆبایل بێبەرامبەر بەردەستە لە App Store وGoogle Play Store.

 

Top