جنێفەر لۆپێز لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دوور دەكەوێتەوە

جنێفەر لۆپێز لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دوور دەكەوێتەوە

خانمە ئەكتەر و ئەستێرەی جیهانی (جنێفەر لۆپێز) سەرجەم بڵاوكراوەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سڕیوەتەوەو وێنەیەكی ڕەشی بۆ پرۆفایلەكەی هەڵبژاردووە .

جنێفەر لۆپێز بێ ئەوەی هۆكارەكەی بخاتە ڕوو لە ئێستادا سەرجەم بڵاوكراوەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لابردووە كە لە هەژمارەكەیدا خاوەنی 226ملیۆن فۆلۆوەرسە, هاوكات لە تویتەر بە هەمان شێوە وێنەیەكی ڕەشی لەسەر هەژمارەكەی داناوە كە ئەمەش بووەتە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكانی سەرقاڵ كردووە .

بەڵام هەندێ لە سەرچاوەكان وەهای بۆ دەچن كە ئەمە هەنگاوێكی نوێ بێت بۆ سەرەتایەكی دیكە لە كارە هونەرییەكانی و جەیلۆ بەم نزیكانە سوپرایزی بۆ هەوادارانی دەبێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top