خشڵە سەرەكی و ناسەرەكیەكان جیا بكەرەوە

خشڵە سەرەكی و ناسەرەكیەكان جیا بكەرەوە

خشڵەكانت پێویستە بە كارامەیی هەڵبژێریت، لەم ماوەیەی ساڵدا كەمترین خشڵ و ئێكسسوار دەپۆشرێن بەهۆی ئەوەی كە لە كەشی سەرمادا كەمتر خشڵەكان دیار دەبن، بۆیە ئێكسسوارەكان دەبنە دوو بەش، یەكێكیان سەرەكی و ئەوەی دیكەش نا سەرەكی و لاوەكی، یەكەمیان: ئێكسسواری سەرەكییە كە بە پێی پێویستییە، واتە ئەوانەی كە پێویستە لەگەڵ جلوبەرگ و ماكیاژ یەك بخرێن و شیك دەكرێن، ئەو جۆرە ئێكسسوارە بە سەرەكی دادەنرێن و پێویستە لەبەرت بێت، ئەگەر خۆت لەو جۆرە ئێكسسوارە بێبەش بكەیت، جوانیت دەشێوێت و نەقسێك لە شێوە و مۆدەكەتدا بەدی دەكرێت، وەكو گوارە، ملوانكە، بازن، ئەڵقە. جۆری دووەم: ئێكسسواری لاوەكی واتە تەنیا بۆ گونجاندنە، كە تەنیا بۆ رازاندنەوە و جوانیی زیاتر دەپۆشرێت، واتە ئەگەر لەبەریشیان نەكەیت، كاریگەری لەسەر جوانیت نابێت، وەكو دەسبەند، خشڵی بچووك بە گوارە، ئەنگوستیلە، خلخاڵ. ئێكسسوارە لاوەكاییەكان بۆ بۆنە و دەرچوون و گەشت دەپۆشرێن، لەرۆژانی ئاساییدا تەنیا ئێكسسوارە سەرەكییەكان بپۆشە، هەندێ لە ئێكسسوارەكان خۆیان لە نێوان هەردوو جۆردا دەدۆزنەوە، بۆ نموونە: گوارەی بازنەیی، ملوانكەی كورت، بازنی كوندار.

Top