ماددەی (٤٠٦) تایبەت بە كوشتن

ماددەی (٤٠٦) تایبەت بە كوشتن

 بارودۆخی توندكردنی سزای تاوانی كوشتنی بەئەنقەست، هەر كەسێك كەسێكی دیكە لە یەكێك لەو بارودۆخانەی  خوارەوە بكوژێت بە لەسێدارەدان سزا دەدرێت: ئەگەر پێشتر نیازی كوشتنی هەبێت و سووربێت لەسەر كوشتنی یان بۆسەو كەمینی بۆ دانابێت ( نەخشە دارێژی كوشتنی بێت، ئەگەر كوژراو لە باوانی بكوژ بێت، ئەگەر كوشتنە بەهۆی ماددەی ژەهراوی بون بێت یان تەقەمەنی یان تەقینەوە بووبێت، ئەگەر كوشتنەكە لە بەرامبەر كرێ بوبێت یان ئەگەر تاوانبار ڕێگەی دڕندانەی لە ئەنجامدانی تاوانەكەدا بەكار هێنابێت، ئەگەر تاوانبار مەبەستی كوشتنی دووكەس یان زیاتری هەبووبێت و بەیەك كردەوە هەردووكیانی كوشتبێت، ئەگەر كوژراو فەرمانبەر بێت یان كەسی راسپێردراو بەخزمەتی گشتی لەكاتی بەجێگەیاندنی كاری فەرمانبەری یان بەهۆی كارەكەیەوە كوشتبێتی، ئەگەر كوشتنەكە بۆكارئاسانی بێت تاوانێك یان كەتنێك كەسزاكەی بەند كردن بێت و لەسالێك كەمتر نەبێت، یان تاوانەكە بۆ ئەوە بێت كە رابكات یان لە سزادان رزگاری ببێت.

Top