بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەک لە ناوەڕاستی چین ٣٦ كەس بوونە قوربانی

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەک لە ناوەڕاستی چین ٣٦ كەس بوونە قوربانی

 

 

دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەک لە ناوەڕاستی چین، ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شینهوا، دوێنێ پاشنیوەڕۆ ئاگرەکە لە کارگەیەکی شاری ئانیانگ لە پارێزگای هنان کەوتووەتەوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

وێنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لە شوێنی ڕووداوەکەدا ئامادەبوون دەردەخەن.

تیمەكانی فریاكەوتن بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ئەو كەسانەی بێسەر و شوێنن.

دەسەڵاتی خۆجێی بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەک بخاتەڕوو، دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەم ئاگرکەوتنەوەیەیان ڕاگەیاندووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top