تینا فارس ده‌یه‌وێت ریكۆدرێك تۆمار بكات

تینا فارس ده‌یه‌وێت ریكۆدرێك تۆمار بكات

تینا فارس ده‌یه‌وێت ریكۆدرێك تۆمار بكات
بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان بۆ ئاستى یانه‌كانى عێراقی له‌ شارى به‌غداد به‌رێوه‌ بچێت و له‌ سه‌ره‌تایی مانگى داهاتووش پاڵه‌وانێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى كوردستان بۆ یانه‌كان بۆ هه‌ردوو ئاستى كچان و كوڕان به‌رێوه‌ بچێت، یه‌كێك له‌ كچه‌ به‌تواناكانى شارى سلێمانى و یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ تینا فارسه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ هاوێشتنی رم و ڕاكردن ریكۆردێك تۆماربكات، له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیش تینا فارس بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامین وه‌كو كچه‌ یاریزانانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌ هه‌ردوو پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراق و كوردستان ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌سته‌به‌ربكه‌ین، وه‌كو یانه‌ش هیچ گرفتێكمان نییه‌ و چاومان له‌وه‌یه‌ ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌مان هه‌بێت، وه‌كو كچه‌ یاریزانێكیش ده‌مه‌وێت ریكۆردێك به‌ ناوى خۆم تۆمار بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ناوى خۆم و یانه‌كه‌شم به‌رز بكه‌مه‌وه‌، سوپاسى كارگێڕى تیپه‌كه‌شمان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌یان، سوپاسى ماندوو بوونى ڕاهێنه‌ره‌كه‌شمان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وله‌ به‌رده‌وامه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانان.
كارزان كانه‌بی

Top