سومەیە پەیامێكی شاراوەی راگەیاند

سومەیە پەیامێكی شاراوەی راگەیاند

خانمە هونەرمەندی ناسراوی میسری (سومەیە ئەلخەشاب) لە ڕێگەی ئەكاونتی خۆیەوە لە «تویتەر» پەیامێكی شاراوە ناردووە، بە بێ ئەوەی مانای پەیامەكەی ڕوون بكاتەوە، بەڵام چاودێران پەیامەكەیان بەستەوە بەو شتەی كە ئاراستەی شیرین عەبدولوەهاب و حوسام حەبیب بێت، دوای دووبارە گەڕانەوەیان بۆ یەكتر.
سومەیا لە ڕێگەی هەژمارەكەیەوە لە تویتەر نووسیویەتی: دوای خۆشەویستەكەم ئێمە هاوسۆزی هیچ كەسێك نابین، مەگەر دڵنیا نەبین لەوەی كە هاوسۆزی خۆی لەگەڵ خۆیدایە، چونكە ئێمە زۆر بۆ بێهودەیی ناسووتێنین.
كۆمێنتەكان لەسەری ڕژان و كەسێك دەڵێت: «مەبەستت شیرین و حسامە، بێگومان ڕاشكاوانە بڵێم شیرین زۆر زەرەرمەند بوو، من تووشی شۆك بووم».
لەلایەكی دیكەوە لە دیمانەیەكدا سومەیە لەبارەی هاوسەرگیرییەكانی گوتی: «لە تەمەنی 24 ساڵیدا بووە، كاتێك هاوسەرگیریم لەگەڵ گەنجێكی دەرەوەی بواری هونەری كرد، كە چیرۆكێكی خۆشەویستی هاوبەشی نەبووە، بەڵام هاوسەرگیری لەگەڵدا كردووە، چونكە خێزانەكەی دەیانویست، بەڵام جیابووینەوە چونكە مێردەكەم لە هەنگاوە هونەرییەكانم ڕازی نەبوو».
سەبارەت بە هاوسەرگیریی دووەمی سومەیە ئەلخەشاب لەگەڵ بازرگانێكی عەرەب كە بە نهێنی هاوسەرگیریی لەگەڵدا كردووە، بە ڕوونی ئەوەی خستۆتەڕوو كە كەسوكاری هەردوولا ئاگاداری هەموو شتێكن، ئەمەش پاساو بۆ ئاشكرانەكردنی ئەو بابەتە دەهێنێتەوە كە ئەو بازرگانە دەیكات، نەك وەك ناوبانگ، جیابوونەوەكەی بۆ ئارەزووی هاوسەرەكەی دەگەڕێتەوە كە داوای دەكرد لە هونەر دوور بكەوێتەوە.
ئەلخەشاب باسی لە هۆكاری جیابوونەوەی لە ئەحمەد سەعد كرد و ڕایگەیاند: «ئەو ڕەتیكردووەتەوە گەشتی دەرەوەی وڵات بكات و، دوای سەركەوتنی یەكێك لە گۆرانییەكانی، خۆی بۆ گەشتێكی هونەری ئامادە كرد، بەڵام هاوسەرەكەی ڕەتی كردەوە، هەرچەندە هەموو شتێكی بە ڕێكوپێكی جێهێشتووە بۆ ئەوەی لەگەڵی بژی، بەڵام ئەو كەسێكە كە ژنەكەی بە خزمەتكار دەزانێت».

Top