جانتاكانی وەرزی سەرما

جانتاكانی وەرزی سەرما

گۆڕانكاری لە وەرزەكاندا واتە گۆڕینی مۆد و شێوازەكانی جلوبەرگ و ئێكسسوارەكان، هەر خانمێك پێویستی بە چەندین ئێكسسوار و جل هەیە، لە وەرزی زستاندا پێویستە كەرەستەكانی زستانە لە رووی مۆد و ئێكسسوارەكانەوە هەبێت، جانتای دەست یەكێكە لەو كەرەستە سەرەكییانەی كە هەمیشە یاوەری ئافرەتان دەكەن، چ وەك كەرەستەیەك بۆ هەڵگرتنی پێداویستییەكان، چ بۆ بەكارهێنانی وەك كەرەستەیەكی جوانكاری. مۆدە تازەكانی ئەو ئێكسسوار لە كۆمەڵە جانتاكانی بەناو مۆدەی (INSIGNA)ـە، كە یەكێكە لە زنجیرە مۆدەكانی كارۆلینا هێرێرایی ئیسپانی، ئەو كۆمەڵە جانتایە لە پێست دروست كراون، كە بە نەخشێكی سادە و هێڵكاری نەخشێندراون، نەرمونیانیی پێوە دیارە، چ لە رووی بینین یان دەست لێدا. مۆدەكانی ئەو جانتایە لە رەنگەكانی (زەرد و رەش و سوور) پێك هاتوون، شێوەی چوارگۆشە و لاكیشەن لە (10) شێوەی جۆراوجۆر پێك هاتوون.

 

Top