ئاسۆ رۆستم ده‌مه‌وێ بگه‌مه‌ ئاستێكى به‌رز

ئاسۆ رۆستم ده‌مه‌وێ بگه‌مه‌ ئاستێكى به‌رز

ئاسۆ رۆستم ده‌مه‌وێ بگه‌مه‌ ئاستێكى به‌رز
یانه‌ى سالمیه‌ى كوێتی ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانى كوردی شارى سلێمانى ئاسۆ رۆسته‌می یاریزانى یانه‌ى وه‌رزشیی نه‌ورۆز مۆركردوه‌ بۆ یارییه‌كانى خولى ووڵاته‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى یارییه‌كانى خوله‌كه‌ش ئاسۆ توانى جێگاى خۆى له‌ پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى بكاته‌وه‌ و ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئاستى ئه‌م یاریزانه‌ باشتر ده‌بێ له‌ باره‌ى به‌رز بوونه‌وه‌ى ئاستیشی ئاسۆ رۆستم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێستا ئاستم زۆر باشه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م، سه‌ره‌تا ده‌ستپێكى خوله‌كه‌ به‌هۆى لێك تێنه‌گه‌یشتنمان له‌ شێوازی یارى كردن باش نه‌بووین، به‌ڵام توانیمان به‌ زوویی خۆمان بگونجێنین، هه‌ر چه‌نده‌ من تازه‌م له‌ یانه‌كه‌ ئه‌وانیش ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ خۆشم به‌ته‌واوى گونجاندوه‌ له‌گه‌ڵ شێوازی یارى كردنى ئه‌وان هه‌ر بۆیه‌ دوو گۆڵم له‌ خوله‌كه‌ تۆماركردوه‌ و 3 گۆڵیش له‌ خولى وه‌لی ئه‌هد، ده‌مه‌وێ زیاتر گرنگى به‌ تواناكانى خۆم بده‌م، له‌ ریزبه‌ندی یانه‌كانیش له‌ پله‌كانى پێشه‌وه‌ین و ئاستمان زیاتر به‌رز ده‌بێـته‌وه‌، گوتیشى" زۆریش ئاسوده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئاستێكى باش پێشكه‌ش بكه‌م و نازناوێك له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنم، هیچ گرفتێكیشم نییه‌ ده‌مه‌وێ له‌ رێگه‌ى سالمیه‌ى كوێتى بگه‌مه‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌تر، خوله‌كه‌ش خولێكى به‌هێزه‌ و یاریزانى پیشه‌گه‌رى زۆره‌، ئه‌وه‌ى له‌ سه‌ر من بێت وه‌كو یاریزانێكى پیشه‌گه‌رى كورد ده‌مه‌وێ ئاستى ڕاسته‌قینه‌ى خۆم پێشكه‌ش بكه‌م و ئه‌وه‌ى له‌ توانام بێت خزمه‌تى یانه‌كه‌ بكه‌م و بگه‌مه‌ ئاستێكى به‌رزتر.
كارزان كانه‌بی

Top