مێگان فۆكس ناوبەناو خوێنی دەزگیرانەكەی دەخواردەوە

مێگان فۆكس ناوبەناو خوێنی دەزگیرانەكەی دەخواردەوە

مێگان فۆكس خانمە ئەكتەری ئەمریكی بە جوانی و سەرنجڕاكێشی ناوبانگی دەركردووە، ئەو لە تەمەنێكی بچووكدا ویستویەتی بچێتە ناو جیهانی نواندنەوە، كەسایەتییەكەی جیاكراوە و بەهێزە، زەردەخەنە ناكات و پێناكەنێت.
میگان بەوە ناسراوە كە حەزی لە وێنە نییە و نایەوێت شێوەی خۆی بگۆڕێت، ئەو بیرۆكەی مۆدێلی تەقلیدی ڕەت كردەوە و هانی كچان دەدات هەست بە بەهێزی بكەن و زیرەك بن و شەڕ بكەن، بۆ ئەوەی بە باشترینیان بزانن.
مێگان فۆكس هێشتا تەمەنی سێ ساڵ بوو كە دایك و باوكی جیا بوونەوە، دایكی دووبارە هاوسەرگیری كردەوە و لەگەڵ خوشكەكەی لە ماڵی باوكی هاوسەرەكەی (تۆنی تۆناچیۆ، ژیاون، مێگان پەروەردەیەكی توندی وەرگرتووە و لە قوتابخانەیەكی كاسۆلیكی خوێندوویەتی، خێزانەكەی ڕێگەیان نەدەدا هاوڕێیەتی هیچ كەس بكات و هاوڕێكانی بانگهێشتی ماڵەكە بكات، لەگەڵ خێزانەكەی مایەوە تا ئەو كاتەی پارەی پێویستی كۆ كردەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی ژیانی خۆی دابین بكات، مێگان لە قوتابخانەكەیدا تووشی قسەی ناشرین بوو، لە حەمامدا خواردنی دەخوارد، هاوڕێیەتی كوڕانی پێ باشترە لە كچان و هەمیشە كەسایەتییەكی دوژمنكارانەی هەبووە و تەنیا یەك كچە هاوڕێی هەیە.
مێگان ڕوخسارێكی منداڵانە و سیمای بچووكی هەبوو، ئەمەش وای كرد هەمووان وا بیربكەنەوە كە هێشتا منداڵە، بەڵام بابەتەكە زۆر بێزاری دەكرد، بۆیە بڕیاری دا ژمارەیەك نەشتەرگەریی جوانكاری ئەنجام بدات، بەمەبەستی تیشك خستنە سەر سیماكانی دەموچاوی، ژمارەیەك نەشتەرگەریی سەركەوتووی ئەنجام دا، كە یارمەتیی دا لەو كارەدا، بەڵام ئەگەر وێنەكانی پێش و دوای نەشتەرگەری جوانكاری بەراورد بكەیت، هەست بە جیاوازییەكی گەورە ناكەیت.
مێگان فۆكس ئەوەش ئاشكرا دەكات كە لەكاتی لە دایكبوونی تووشی حاڵەتێك بووە كە پێی دەوترێت پەنجەی كورت، كە تێیدا پەنجەی گەورەی كورت دەردەكەون و نینۆكەكانی گەورەن.

Top