پارتی داربەرووە، نەبەسوتان نەبە برین لەناو ناچێت

پارتی داربەرووە، نەبەسوتان نەبە برین لەناو ناچێت

احـــمد گـــلی

لە مێژووی کۆن و نوێدا سەرجەم لایەنەسیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ روخان و ناشرین کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دروست بوون، خۆیان بێحورمەت بوون و لەناوچوون، بەڵام پارتی هەربەبەهێزی مایەوە و ڕۆژ بەڕۆژ لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچووندایە،
دەبین هەر ڕۆژەو حزب و قەوارە و بزوتنەوە و پەل و پۆیەکی نوێ لەکوردستان دروست دەبێت و دێتەکایەوە بۆدژایەتی و ناشرین کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵێ جاش قەڵەم و کاڵفام دەخەنە بازارەوە بۆ ژەهر ڕشتن و بەلاڕێدا بردنی هاوڵاتیان.

بەڵام پارتی حزبێک نیە تابتوانرێت بەم بچوکانە لەناوببڕێت و پارتی بۆ پلەو پایە و گیرفان پرکردن دروست نەبووە،
پارتی هەمیشە لەپێناو پاراستنی خاک و گەل و نیشتمانەکەی قوربانی بەخۆیداوە خزمەتی کردووە.
پارتی لەپێش هیچ نەیارکی چۆکی دانەداوە و بەسەربەرزی بەرگری کردووە خۆی نەچەماندووە.
پارتی حزبی گەلەو هەڵقوڵاوی ناخی گەلە نەک پەل و پۆ.
پارتی بیرو باوەر و مەبدەئە.
قوتابیانی ڕێبازی بارزانی هەمیشە بەبێ بەرژەوەندی کەسی و خۆنەویستانە خزمەتی ڕێبازەکەیان دەکەن.

لەئێستەدا کورد بەرەو پرۆسەکی چارەنوسساز دەروات، دۆخی ناوچەکەو عێراق وادەخوازێت لەھەمووکات زیاتر یەک دەنگ و یەک دەست و یەک ھەڵوێست بین بۆ بەدەست ھێنان و بەرگری کردن لەمافە دەستوری و یاساییەکانی نەتەوەی کورد لەچوارچێوەی عێراق،
بەڵام ھەندێ لایەنی سەرلێشێواوی وه‌ك یه‌كێتی بەھۆی پۆکانەوەی ناوخۆییان لەجێی بەلێندان کە بەرگریکار و داکۆکیکاری سەرسەختی مافەزەوتکراوەکانی تاکی کوردبێت لەعێراق و، ھەوڵی کۆتایی ھێنان بەتەعریب و ئەوزوڵم ستەمەی لە کوردانی کەرکوک و ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان دەکرێت بھێنێت، کەبەھۆی خیانەتی یەکێتی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بەسەریاندا ھاتوەو ھەوڵی جێ بەجێ کردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری و گەرانەوە بوجەو موچەی ھاوڵاتانی کوردستان بدات، کەئەوەش ھەر بەھۆی پێشنیاری گروپێکی خۆفرۆشی یەکێتی لە ساڵی ٢٠١٤ بەنایاسای و نادەستوری بڕا بگەرێنێتەوە،
دژایەتیکردنی پارتیان کردۆتە دروشم ؟!

بۆ ھەمووان روونبۆتەوە یه‌كێتی و هه‌ندێ بچوكی خۆفرۆش تەنھا دژایەتی پارتی دەکەن، دەنا ھیچ بەرنامەو ستراتیژێکیان نیە بۆ خزمەت کردنی کورد و کودستان، ئەم حزبە لۆکاڵیانە دەست لە دژایەتی کردنی پارتی ھەڵگرن خزمەتێکی گەورەیە بەخۆیانی دەکەن،
ھەروەک جەنابی سەرۆک بارزانی فەرمووی؛
« پارتی داربەرووە، نەبەسوتان نەبە برین لەناو ناچێت»
لەجێی دژایەتی کردنی پارتی تەنھا خیانەت مەکەن، تاکی کوردی ژیان و گوزەرانی زۆر خۆشتردەبێت لەتاکی ھەروڵاتێکی دراوسێی کوردستان.

Top