بە درێژایی تەمەنی جگەر و دڵ و گورچیلە دەبرژێنێت

بە درێژایی تەمەنی   جگەر و دڵ و گورچیلە دەبرژێنێت

ئەحەی گوڵە 74 ساڵە خەریكی جگەر و گورچیلە دەبرژێنێ، ئەحمەد حەسەن كە بەهۆی پیشەكەی و قسە خۆشەكانییەوە لە سلێمانی بە ئەحەی گوڵە ناسراوە و لای زۆربەی خەڵكی شاری سلێمانی خۆشەویستە، هەندێك كەس تەنیا بۆ قسە خۆشەكانی نەوەك بۆ گۆشت و جگەر و تكەكەی سەردانی دەكەن، هەندێك جاریش دوای نۆشكردنی خواردنەكە، بۆ ماوەیەكی زۆر لەلای دەمێننەوە و قسەی خۆش و بەسەرهاتی رۆژانە باس دەكەن، ئەحەی گوڵە لە ساڵی 1949وە سەرقاڵی برژاندنی جگەر و دڵ و گورچیلەیە، لە تەمەنی 17 ساڵییەوە ئەو كارە دەكات و خیبرەیەكی زۆر باشی لە برژاندن و ئامادەكردنی جگەر و گورچیلەدا هەیە، وەك خۆی دەڵێت: ئەو خواردنە تایبەتە و بە پێزە و بۆ جەستەی مرۆڤ سوودی هەیە، بۆیە خەڵكی زۆر رووی تێ دەكەن و بە دڵیانە، سەرەڕای خواردنەكانی، موشتەرییەكانی حەز بە قسە خۆشەكانی دەكەن زۆر لە كەسایەتی و هونەرمەندانی سلێمانی گەلێك جار بۆ ژەمێك خواردن لە دووكانەكەی ئەو كۆدەبنەوە، جگە لە خۆشیی بە خواردنەكانی، هەروەها بەزم و سەفای لەگەڵ خەڵكدا بێ سنوورە.

فۆتۆ دانا حمە غریب

Top