سوودەكانی چەوەندەر بۆ پێست

سوودەكانی چەوەندەر  بۆ پێست

چەوەندەر سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، بۆ پێستیش سوودی تایبەتی هەیە وەكو: سافكردن و پەمەكردنی پێستی دەموچاو، چونكە چەوەندەر بڕێكی باشی پرۆتین و كانزا و ڤیتامینەكان، بەتایبەتی ئاسن و فۆسفۆر و ڤیتامین C لەخۆ دەگرێت، رێگرتن لە زیپكە، چونكە چەوەندەر دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكان Antioxidants، خۆپاراستن لە لەكە و تاریكبوونی رەنگی پێست، زیادكردنی رەونەق و پەمەیی لێوەكان، جا بە خواردن یان بەكارهێنانی شیرەی چەوەندەر راستەوخۆ بۆ لێوەكان، دواخستنی كرداری پیربوون و لۆچبوونی پێست، بەهۆی رێژە بەرزەكەی ریشاڵ و ترشە ئەمینی بیتەین Betaine و ڤیتامین C هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن و دابەزاندنی پەستانی خوێن، پاراستنی پێست لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر، بەتایبەتی تاریكبوونی رەنگی پێست، خۆپارستن و كەمكردنەوەی ئەگەری پەیدابوونی ئەڵقەی تاریكی دەوری چاو Dark circle لە رێگەی هاندانی نوێبوونەوەی خانەكانی پێست بە هۆی رێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم و ڤیتامین C، بەتایبەتی بە بەكارهێنانی شیرەی چەوەندەر راستەوخۆ بۆ پێستی دەوری چاوەكان، رێگرتن لە وشكبوون یان كەمبوونەوەی شلە لە پێستدا، كەمكردنەی هەڵوەرینی قژ و هاندانی گەشەی قژ، هەروەها سووككردنی توێشكی پێستی سەر و كەمكردنەوەی خورشت.

 

Top