بەلەمی شووشە و روون

بەلەمی شووشە و روون

ئەندازیارانی كۆمپانیای (Clear Blue Hawaii)، توانیان گەورەترین خزمەت بە بواری دەریاوانی پێشكەش بكەن، ئەو پرۆژەیە لەلایەن ئەندازیارێك بە ناوی (جۆن كایاك) پێشكەش بە كۆمپانیاكە كرا، ئەویش بە روونكردنی تەواوی بەلەم و كەشتییەكان، بە تایبەت بەشی ژێرەوەی تا ئەوانەی لەناو بەلەمەكاندان، بتوانن بە سادەیی ناو ئاوەكە لە رێگەی روونی بەلەمەكانەوە ببینن. پرۆژەكە رەزامەندی لەسەر دەرا، دواتر بیریان لەوە كردەوە كە ئەگەر شووشە بەكاربهێنن، رەنگە نوقم بێت، بۆیە ماددەی (پۆل كاربۆنی)یان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كرد، بە تێكەڵاوی لەگەڵ شووشەی بەهێز و پتەو، كە گوللە نەبڕە، تا پێكهاتەیەكیان دروست كرد بۆ نێو ئاو دەگونجێت و روونیشە وەك شووشە، نرخی ئەو جۆرە بەلەمە لە (1490) دۆلار دەست پێ دەكات و جێگەی دوو تا چوار كەس دەبێتەوە.

 

Top