چۆن رەنگی سپی بۆ جلوبەرگ دەگەڕێنیتەوە؟

چۆن رەنگی سپی بۆ جلوبەرگ دەگەڕێنیتەوە؟

شووشتنی جلوبەرگ ماندووبوونی جارانی نەماوە و ئێستا زۆربەی بە ئامێرەكانی جلشۆر ئەنجام دەدرێن، هەندێك لە خانمان كە حەز دەكەن بە دەست جلوبەرگە تایبەتەكانیان بشۆرن، تاوەكو رەنگی جلەكە و شێوەی تێك نەچێت، هەروەها پاككردنەوەی جلی سپی كە پێویستە بە جیا لە نێو جلشۆرەكاندا دابنرێت، تاوەكو رەنگی نەگۆڕێت بە هۆی بوونی رەنگی جلی دیكەوە، بۆ ئاگاداربوون لە رەنگی سپی هەر جلێك لە كاتی جلشۆریندا، دوو رێگەی سەرەكی هەیە بۆ پارێزگاری لە تەواوی رەنگی سپی هەر جلێك، ئەو جلانەی سپین و زەرد هەڵگەڕاون یان پیس بوون، یەكەم: پێویستە لە نێو تەشتێكدا ئاودا دابنرێت كە بزر بێت، هەروەها هەندێك ئاوی لیمۆ لە ئاوەكە بكرێت، تاوەكو پلەیەكی زۆر ئاوەكە گەرم بكرێت تا دەكوڵێت، پاشان جلەكە لە نێو ئاوەكە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر بمینێتەوە، دەكرێت ئاوی لیمۆ بخرێتە ناو ئامێری جلشۆر، هەمان ئەنجامی بەدەست دەهێنێت، ئەو رێگەیە بۆ ئەو جلە سپییانەیە كە رەنگیان رۆیشتووە، یان رەنگی سپێیتی خۆیان لە دەستداوە. رێگەی دووەم: لە دوای ئەوەی جلەكە دەشۆردرێت پاشان لەبەر تیشكی خۆر دادەنرێت، كە كاریگەریی تەواوی لە گەڕاندنەوەی رەنگی سپی جلەكەدا دەبێت، هەروەها دەكرێت سركەی سپی بخرێتە ناو شوێنی شۆردنی جلەكان، بەكارهێنانی خوێی ئاسایی كاریگەری لەسەر گەڕاندنەوەی رەنگی سپی جل هەیە، هەروەها دانانی جلی سپی كاتێك زۆر پیس بووە لە نێو فاسدا ئەنجامێكی باشی بۆ گەڕاندنەوەی رەنگی سپی سرووشتی جلەكە دەبێت.

 

Top