زانکۆی جیهان گرنگی زیاتر بە وەرزش دەدات

زانکۆی جیهان گرنگی زیاتر بە وەرزش دەدات

زانکۆی جیهان گرنگی زیاتر بە وەرزش دەدات
ئەمڕۆ شەمە 19/11/2022بە ئامادەبوونی د.نوزاد یەحیا باجگر سەرۆكی ئەمیندارییەتی زانكۆكانی جیهان و ڕاوێژكاران و ئەندامانی بۆڕد و بەڕێوەبەرانی پەیمانگاوخوێندنگاكانی جیهان كۆبونەوە،لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیری زانكۆكانی جیهان و یانەی وەرزشیی زانكۆ ئەندازیار بوڕهان سابیر سەرۆكی دەزگا و زیاد كەریم بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن پەیوەندیەكان و كارگێری یانە وكارزان كانەبی سەرپەرشتیاری یانەی وەرزشیی زانكۆی جیهان ئامادەبوون ،لە كۆبونەوەكە ڕۆشنایی خرایە سەر كارو چاڵاكی و پلانی كاركردن لە پەیمانگا و خوێدنگاكانی جیهان، لە بەشێكی كۆبونەوەكەدا لەلایەن زیاد كەریم و كارزان كانەبی تیشك خرایە سەر یانەی وەرزشیی زانكۆی جیهان، قسە لەسەر ئامادەكاری یانە كرا بۆ خولی یانه‌ پلە یەكەكانی كوردستان، سەرۆكی ئەمینداریەتی زانكۆ بەڵێنی هەموو هاوكاری وپاڵپشتییەكی دا بۆ یانەكە، كارگێڕو سەرپەرشتیاری یانەی ڕاسپارد بۆ كردنەوەی فێرگەیەكی تۆپی پێێ بۆ منداڵان بۆ پێگەیاندنی یاریزان بۆ ئایندەی یانەكە لەهەمان كاتدا سەرجەم بەڕێوەبەری پەیمانگاوخوێندنگاكانی جیهانی ئاگاداركردەوە كە هاوكاری یانەی وەرزشیی زانكۆی جیهان بكەن، جگە لە تۆپی پێ گرنگی بە سەرجەم یارییە وەرزشییەكانی تر بدرێ، لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە لەلایەنی بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ڕۆشنایی خستە سەر ڕۆڵی دەزگای ڕۆشنبیری زانكۆكانی جیهان ، باسی لە بەش و چالاكییەكان كرد كە لەماوەی ڕابردوو ئەنجام دراوە،كۆبونەوەكە زیاتر لە سێ كاتژمێری خایاند چه‌ندین ته‌وه‌رى گرنگ خرایه‌ به‌رباس و سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تى زانكۆى جیهان وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیارى ئاماده‌بووانى دایه‌وه‌.
ئاسۆ كاوه‌

Top