لەنەشتەرگەری رەحمیدا هەردوو کلیەی ژنێک دەدزرێت

لەنەشتەرگەری رەحمیدا هەردوو کلیەی ژنێک دەدزرێت

پاش ئەوەی ژنێک نەشتەرگەری رەحمی بۆ دەکرێت، بەڵام دوای تەواوبوونی نەشتەرگەرییەکە هەست بەئازارو نارەحەتییەکی زۆر دەکات، کە دکتۆرەکان پشکنینی بۆ دەکەن تووشی شۆک دەبن و پێی رادەگەیەنن کەوا لەو نەشتەرگەرییەدا هەردوو کلیەکەی دەرهێنراوەو لەلایەن بەناو دکتۆری نەشتەرگەرەکە دزراوە، ژنەکەش تووشی شۆکێکی گەورە دەبێت، چونکە ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە دکتۆرەکانی نەخۆشخانەکە بەخێرا بڕیار دەدەن بە زووترین کات ئەو ژنە نەخۆشە بخەنە ژێر ئامێری شۆردنەوەی کلیە تاکو بەخێرایی کلیەی بۆ پەیدا بکەن و نەشتەرگەری چاندنەوەی کلیەی بۆ بکەن، ژنە نەخۆشەکەش داوا لە پۆلیس دەکات بەزووترین کات بتوانن ئەو بەناو دکتۆرە نەشتەرگەرە دەستگیر بکەن بۆ ئەوەی کلیەکانی بۆ بگەڕێننەوەو دووبارە بۆی بچێننەوە.
ئەو ژنە نەخۆشە ناوی (سونیتا دیفی)یەو تەمەنی (٣٨) ساڵە، بەناو دکتۆرە نەشتەرگەرەکەش ناوی (رک سینگ)ـە لە وڵاتی هندستان.
دکتۆرەکان پێیان راگەیاندووە مەترسی مردنی هەیە، ئەگەر بەووترین کات کلییەکانی بۆ نەچێنرێتەوە.

Top