خشڵی بەرد و موورو قەشەنگن

خشڵی بەرد و موورو قەشەنگن

گۆڤاری (برایدێرز) باس لە خشڵ و ئێكسسوارەكان دەكات، جەخت لەسەر (ئەڵقە و ئەنگوستیلە) دەكاتەوە و تیایدا ئاماژەی بە خانمان كردوە كە دەتوانن واز لە مۆدە كلاسیكەكان بهێنن و لەبری ئەوە، گرنگی بە خشڵی بەرد و زومرەدی بدەن، جگە لەوەی ئێكسسواری زێڕ و زەبەند و ئەڵماس بە نرخێكی گران دەكڕدرێن، دەكرێت بەو نرخە كۆمەڵێك خشڵی بەرد و پلاستیك بەدەست بهێنیین، كە بۆ زۆربەی بۆنە و یاد و دەرچوون و دەوامیش دەپۆشرێن، ئێستا زۆربەی خانمە ئەكتەر و ناودارەكانی جیهان روویان لە ئێكسسواری زومرەدی و بەردین كردووە، پێیان وایە جوانیی ئەو ئێكسسوارانە جیاوازە لەگەڵ كلاسیكەكان، مۆدێكی تازەیە و شتێكە تۆ بە تەنیا دەیپۆشیت، لەو گۆڤارەدا هاتووە: خانمان دەتوانن سوود لەو جۆرە ئێكسسوارانە وەربگرن كە شێوەی هێلكەیی و بازنەییان پێوە دیارە، ئەو مۆدە باوانەی ئەو جۆرە ئێكسسوارە بریتیین لە ئەشلین، سیپێل، بریسلیت، ئەندورۆمێدا، ئەنتیك، ئەنگارا و كاڵدۆنیا.

Top