ڕازاو كه‌ریم چووه نه‌فتى شیمال
ڕازاو كه‌ریم چووه نه‌فتى شیمال
تیپى تۆپى پێى كچانى یانه‌ى نه‌فتى شیمالى شارى كه‌ركووك ئه‌م وه‌رزه ئامانجى گه‌وره‌ى هه‌یه له یارییه‌كانى خولى تۆپى پێى كچانى یانه‌كه‌كانى عێراقی بۆ یاریگاى گه‌وره كه بڕیاره یارییه‌كانى له 25ى مانگى داهاتوو به به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له یانه‌كانى شاره‌كانى عێراقی یارییه‌كانى به‌رێوه‌بچێت، ساڵانه یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقی به‌مه‌به‌ستى ده‌ست نیشان كردنى تیپى تۆپى پێى هه‌ڵبژارده‌ى كچانى عێراقی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ئه‌نجام ده‌دات بۆ یانه‌كانى عێراقی، یانه‌ى نه‌فتى شیمال له شارى كه‌ركووكه‌وه ده‌یه‌وێت زه‌نگى مه‌ترسى بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانى تر‌ى عێراقی لێبدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كچه یاریزانانى یانه‌كانى تر‌ى كوردستان مۆركردووه بۆ به‌شدارى كردن له‌م پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراقی بۆ تۆپى پێى كچان، یه‌كێك له‌و كچه یاریزانانه‌ش ڕازاو كه‌ریمی كچه یاریزانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیده په‌یوه‌ندی به یانه‌ى نه‌فتى شیمال كردوه له باره‌ى یارى كردنیشی بۆ ئه‌م یانه‌یه ڕازاو كه‌ریم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو یاریزانێكى كورد له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌وه هاتووم له شارى كه‌ركووك بۆ یانه‌ى نه‌فتى شیمال یارى ده‌كه‌م، جگه له خۆشم زیاتر له حه‌وت یاریزانى تر‌ى كوردستان له یانه‌كانى شاره كوردییه‌كان په‌یوه‌ندیان به یانه‌ى نه‌فتى شیمال كردوه، ده‌مه‌وێ له رێگه‌ى ئه‌و یانه‌یه‌وه ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ببینه پاڵه‌وانى عێراقی كه تاكو ئێستا هه‌شت یانه بڕیارى به‌شدارى كردنیان داوه، خۆشتان ده‌زانن ئه‌وه یاریگاى گه‌وره‌یه ئێمه‌ى كچانیش ده‌مانه‌وێ به ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره به‌شدار بین و بتوانین ناوى خۆمان و یانه‌كه‌شمان به‌رز بكه‌ینه‌وه به گرێبه‌ستێك په‌یوه‌ندیمان به یانه‌ى نه‌فتى شیمال كردوه.
كارزان كانه‌بی