نووسینەوەی قورئانی پیرۆز بە درێژیی 500 مەتر

نووسینەوەی قورئانی پیرۆز بە درێژیی 500 مەتر

خۆشنووسێكی كشمیری هەموو قورئانی پیرۆز لە سەر كاغەزێكی 500 مەتر لە ماوەی 7 مانگدا دەنوسێتەوە، خۆشنوسەكە ناوی موستەفا جەمیل و تەمەنی 27 ساڵە، خەڵكی باكووری كشمیرە، ئەم خۆشنووسە بەم داهێنانەی ژمارەی پێوانەیی نوێی لە جیهاندا تۆمار كردووە، هەموو قورئانی پیرۆزی لەسەر پەرتووكێكی كاغەزی كە درێژییەكەی 500 مەترە، لە ماوەی 7 مانگدا نوسیوەتەوە، ئەم گەنجە 500 نوسخەی قورئانی پیرۆزی بەم شێوازە بە خەتێكی خۆش نوسیووەتەوە، و هەموو كارەكەشی بە دەست ئەنجام داوە، كە ئەمەش ماندووبوونێكی زۆری دەوێت تا بتوانێت قورئانی پیرۆز بە جوانی و بەبێ هەڵە بنووسێتەوە، ئەو كارەی بۆ ناوبانگ نەكردووە، بەڵكو بۆ ئەوەیە نوسخەیەكی گەورەی قورئان هەبێت، تاوەكو لە هەموو دونیایدا بڵاو بكرێتەوە.

 

 

Top