دەستە گوڵ بۆ رۆژی دەرچوون و بۆنە و یاد و هاوسەرگیری

دەستە گوڵ بۆ رۆژی دەرچوون و بۆنە و یاد و هاوسەرگیری

گوڵ هێمای جوانی و خۆشەویستی و ناسكییە، ئافرەت وەك گوڵ وایە، تا چەند ئاگاداری ناسكیی خۆی بیت و بیپاریزیت، زیاتر گەشاوەتر دەبێت، هەمیشە گوڵ خۆشەویستی هەمووانە، لە هەر بۆنە و یاد و زەماوەند و مارەبڕینێكدا گوڵ جێگەی خۆی هەیە، تەنانەت لە دیكۆری ماڵیشدا جێگەی دەبێتەوە، هەروەها لە نێو ئۆتۆمبێلەكانی ئافرەتان و لاپەڕەی كتێبەكانیشیاندا گوڵێكی وشك بوو هەیە، هونەری هەڵبژاردن و هەڵگرتنی گوڵ گرنگە بۆ خانمان، بە تایبەت كاتێك لە بۆنە و یادێكدا بن، دەستەگوڵەكان لە شێوەی پاكێچ دادەنرێن، لەگەڵ گوڵەكاندا قردێلە و چنین و كاغەزی كۆریش و كریستاڵ بەكار دەهێنرێت، تاوەكو زیاتر رازاوە بێت، بۆ ئەوانەی كەسی نزیكی خۆتن و رۆژی زەماوەند و هاوسەری و مارەبڕینیان هەیە، یان ئەوانەی لە بۆنە و یادێكی تایبەتدا بانگهێشتت دەكەن، هەوڵ بدە دەستە گوڵێكیان وەك دیاری بۆ ببیەت، چونكە مانادارە و دیارییەكی نایابە، با دیارییەكەت گوڵی سرووشتی و زیاتر لە سێ گوڵ بێت، نەوەك دانەیەك و تەواو، دەستە گوڵەكان چەند رەنگاورەنگ بن، زیاتر سەرنجڕاكێشتر و جوانترن، گوڵەكان تەنیا بۆ بۆنە و یادەكان نین، بەڵكو دەتوانی بۆ كاتی گەشت و دەرچوونیش گوڵێكت بە دەستەوە بێت، كە جوانتر و ناسكترت نیشان دەدات.

Top