گەورەترین دەمی مرۆڤ

گەورەترین دەمی مرۆڤ

هەندێ كەس بە گەورەیی دەمیان بەناوبانگن، كە قەبارەی دەمیان جیاوازە لەگەڵ هەر كەسێكی دیكە، مرۆڤ بە قەمیشێك خواردنەوەیەك نۆش دەكات، هەندێ جار بۆ خۆشی و بۆ گاڵتە دەیكات بە دووان و سێیانیش، بەڵام كەس وەك ئەو گەنجە هیندستانییەی پێ ناكرێت، چونكە دەتوانێت زیاتر لە دەستەیەكی قەمیش بخاتە نێو دەمییەوە، ئەو گەنجە ناوی (مانۆج كۆمار)ە و تەمەنی (23) ساڵە، لە ویلایەتی ئۆدیشیا دەژی، كە دەكەوێتە لای باكووری رۆژهەڵاتی هیندستان، كە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خاوەن گەورەترین دەم، توانی (459) قەمیشی خواردنەوە بخاتە نێو دەمیەوە، هەروەها توانی بۆ ماوەی (10) چركە بە یەكێك لە قەمیشەكان خواردنەوەیەك نۆش بكات.

 

Top