میرانە رسوماتی قەرزار

میرانە رسوماتی قەرزار

نابێت میرانە (رسومات) لە قەرزار وەربگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێكردن، ئەگەر قەرزەكەی لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە بە خاوەن قەرز درایەوە، بڕیارێكی گرینگی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، بە سیفەتی تەمیزی، كە بڕیارێكی جێبەجێكاری هەولێر رەت دەكاتەوە، بە وەرگرتنی (میرانە) چونكە قەرزار لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە قەرزەكەی دابووەوە، ناوەڕۆكی بڕیارەكە ئەوە دەخاتە ڕوو، كە میرانەی یاساییی نابێت لە قەرزار لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێكردن وەربگیرێت، ئەگەر قەرزەكە لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی درابووەوە. ئەمەش بەپێی یاسا، بڕیارەكەی دادگا ئاماژە بە نایاساییبوونی رێنماییەكانی وەزارەتی داد دەكات (كە جێبەجێكاری داد، پشتی پێ بەستووە) و بەرێوەبەرایەتییەكانی جێبەجێكردن پابەند دەكات بە كار نەكردن بەو رێنماییانە. نابێت میرانە(رسومات) لە قەرزار وەربگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێكردن، ئەگەر قەرزەكەی لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە بە خاوەن قەرز درایەوە. جێبەجێكاری داد دەڵێت: «راستە بڕیاری تەمییزی هەیە بەڵام ئێمە كاری پێ ناكەین».

 

Top