هەنگاوەكانی گەورە دەركەوتنی چاوەكانت

هەنگاوەكانی گەورە دەركەوتنی چاوەكانت

زۆربەی كچان حەز دەكەن چاویان گەورە بێت، یان بە گەورەیی دەربكەوێت، بە تایبەت لە بۆنە و ئاهەنگەكاندا كە چاوەكان دەبنە جێی سەرنجی هەمووان، پسپۆڕی جوانكاریی ئیسپانی (ئیزابێل پیدرۆ)، بۆ گەورە نیشاندانی چاوەكان چەند رێنماییەك پێشكەش بە خانمان دەكات و دەڵێت: «بۆ گەوركردنی چاوەكانت دەكرێت سوود لە پڕیی پرژانگەكانت وەربگریت، یان دەتوانیت برژانگی دەستكرد دابنێیت»، هەنگاوەكانی گەورەكردن و گەورە نیشاندانی چاوەكانت دەتوانی بەم رێگایانە بێت: سەرەتا پێویستە وردە مووەكانی دەوروبەری چاوت بكەیت، نابێت كل لە ناوەوەی چاو بدرێت، چونكە چاوەكانت بچووك و قەبارەشی بچووك دەكاتەوە، بۆیە باشترە لە دەرەوە بدرێت، بەم هۆیەوە پێویستە ئایلاینەر لە دەرەوەی برژانگ بدرێت، تا چاوەكانت گەورەتر دەربكەون، لە جێگەی قەڵەمی رەش، دەتوانیت قەڵەمی سپی لە نێو چاودا بدرێت، هەروەها دەكرێت رەنگی كراوەش بەكار بهێنێت، پێویستە قەڵەمی سپی لە چێوە ناوەوەی چاو لای لووت بدرێت، دوای ئەو هەنگاوانە پێویستە هێڵی چاو كە بەرەو دەرەوەی چاو دەچێت، بەرەو سەرەوە بچێت و شێوەی لاریشی پێوە دیاربێت، هەروەها پێویستە تا كۆتایی هێڵەكە باریكتر ببێتەوە.

Top