یانه‌ى هه‌ندرین هه‌وڵى باشتربوون ده‌دات
یانه‌ى هه‌ندرین هه‌وڵى باشتربوون ده‌دات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ندرێن ئه‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانانى لاو و به ئه‌زموون به سه‌رپه‌رشتى دلشاد مه‌عروفی ڕاهێنه‌رى یانه‌كه تیپه‌كه چۆته نێو كێبڕكێیه‌كانى وه‌رزی نوێى خولى نایابی یانه‌كانى كوردستان، تیپه‌كه ئه‌م وه‌رزه چاوى له ئه‌نجامى شایسته‌یه و له سێ یارى ڕابردووش ئاستى وه‌كو پێویست بووه له خولى نایابى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه دلشاد مه‌عروف ڕاهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامه بۆ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه به‌شدارین له یارییه‌كان، یاریزانه‌كانمان به روحیه‌تێكى به‌رزى وه‌رزشیی یارى ده‌كه‌ن، هه‌موومان به یه‌ك ده‌ست چاومان له‌وه‌یه ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنین، له باره‌ى گرفته‌كانیش ناوبراو گوتى" هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه و سوپاسى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه هه‌موو كات پاڵپشتى ته‌واوى تیپه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاست و ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنین، گوتیشى" تیپه‌كانى ئه‌م وه‌رزه هه‌موویان چاویان له‌وه‌یه ئاست و ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنن و كێبڕكێ تۆكمه هه‌یه له نێوان یانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه لوتكه‌ى تیپه‌كان، ئه‌وه‌ى له سه‌ر ئێمه‌شه ده‌مانه‌وێ ناوی یانه‌ى هه‌ندرێن به‌رز بكه‌ینه‌وه و كێبڕكێ له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره بكه‌ین له وه‌رزى ئه‌مساڵ و له‌وه‌ش زیاتر له یاریزانه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی