ئوسترالیا 16 هەزار و 500 پەنابەری نوێی ئەفغانی وەردەگرێت
حکومەتی ئوسترالیا ڕایگەیاند: کە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ١٦ هەزار و ٥٠٠ ئەفغانیی دابین دەکەن.
ڕیچارد مارلز جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری ، پێنی وۆنگ وەزیری دەرەوە و ئاندرو جایلز وەزیری کۆچ و ڕەگەزنامە و ڕۆشنبیریی ئوسترالیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، جگە لە 10 هەزار پەنابەری ئەفغانی دیکە کە هاوتەریب لەگەڵ پرۆگرامی "پێداچونەوەی سەربەخۆی کرێکارانی ئەفغانی ناوخۆیی"، شوێنی نیشتەجێبوون بۆ 16 هەزار و 500 ئەفغانی دیکە لە ماوەی 4 ساڵی داهاتوودا تەرخان دەکرێت.
پێنی وۆنگ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی ئەو ئەفغانیانەی کە لە ماوەی ٢٠ ساڵەی سەربازیی ئوسترالیا لە ئەفغانستان هاوکارییان کردوون.
وۆنگ گوتی، پشتگیریکردنی هاوكاری خوازان بۆ ئوسترالیا پێویستیەکی ئەخلاقییە بۆ حکومەتەکەی.
لەسەر بنەمای ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی کۆچبەری لە ئوسترالیا، بە گشتی ٣١ هەزار و ٥٠٠ ئەفغانی شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ تەرخان دەکرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل