یانه‌ى هه‌لۆ به‌لێنى هاوكاری پێدراوه‌

یانه‌ى هه‌لۆ به‌لێنى هاوكاری پێدراوه‌

یانه‌ى هه‌لۆ به‌لێنى هاوكاری پێدراوه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌لۆى ده‌ڤه‌ری بارزان ئه‌مساڵ به‌شدارى یارییه‌كانى وه‌رزى نوێی خوله‌كه‌ ده‌كات، هه‌ر چه‌نده‌ هه‌موو سالێك یانه‌كه‌ دووچاری قه‌یرانى دارایی ده‌بێـته‌وه‌ به‌رپرسانیش به‌لێنى هاوكارییان پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام تیپه‌كه‌ له‌ كۆتاییدا ناتوانێ سه‌ركه‌وێت بۆ ریزى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش یانه‌كه‌ش ده‌ستى به‌ ئاماده‌كاری كردوه‌ له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌حمه‌د خه‌لیل سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌لۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ین له‌ خولى پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، سوپاس بۆ خوداى گه‌وره‌ ئاماده‌كاری زۆر باشمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامان باش بێت، به‌لێنى ئه‌وه‌شمان پێدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریمان بكرێ له‌ رووى ماددی و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌لێنه‌كانیان جێ به‌جێ نه‌كردوه‌، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بڕوات بۆ ئێمه‌ خراپ ده‌بێ، هه‌ر چه‌نده‌ به‌لێنى ئه‌وه‌م به‌ یاریزانانى تیپه‌كه‌ داوه‌ ئه‌گه‌ر وه‌كو ساڵانى ڕابردوو پاره‌مان له‌ ماڵه‌وه‌ هێنا بێ ناهێلم تیپه‌كه‌ بارودۆخی خراپ بێت، ئێوه‌ش بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، هیوادارم بتوانین ئه‌نجامى باش تۆماربكه‌ین له‌ خولى پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان سه‌ركه‌وین بۆ پله‌ نایاب.
كارزان كانه‌بی

Top