تیروپشكی خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان ڕاكێشرا

تیروپشكی خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان ڕاكێشرا

تیروپشكی خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان ڕاكێشرا
له‌ هۆڵى قوتابخانه‌ى ئیشق به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان و نوێنه‌رى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى شاره‌كانى كوردستان تیروپشكی وه‌رزى نوێی خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌چوو، وه‌رزى ئه‌مساڵ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى به‌به‌شدارى (19) یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ ده‌چێت به‌ شێوازی خولێكى یه‌ك قۆناغی یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش خوله‌كه‌ش بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى (زانكۆی جیهان، پیشه‌سازی،رزگاری، بابان، هه‌ولێر، برادۆست، بروسك، سێمێل، ره‌واندوز، شۆریجه‌، سلێمانى،خانه‌قین، ڕانیه‌، بازیان، خاك، كۆیه‌، هه‌لۆ، گاره‌، قه‌لادزێ) بۆ ئه‌م ساڵیش دوو یانه‌ سه‌ركه‌وێت بۆ ریزى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان و دوو یانه‌ش داده‌به‌زێت بۆ ریزى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان، وه‌رزى نوێى ئه‌مساڵیش له‌ رۆژى 14/11/2022 یارییه‌كانى ده‌ست پێ ده‌كات، تیروپشكی هه‌فته‌ى یه‌كه‌می خوله‌كه‌ش ڕاكێشرا به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ بوو.
پیشه‌سازی-رزگاری
بابان-هه‌ولێر
برادۆست-بروسك
سێمێل-ره‌واندوز
شۆریجه‌-سلێمانى
خانه‌قین-ڕانیه‌
بازیان-خاك
كۆیه‌-هه‌لۆ
گاره‌-قه‌ڵادزێ
زانكۆی جیهان چاوه‌ڕوانه‌
كارزان كانه‌بی

Top