بۆچی ده‌ستم بۆ ئه‌و چیرۆكانه برد؟
بۆچی ده‌ستم بۆ ئه‌و چیرۆكانه برد؟
"تاڵ و شیرینی ئه‌ستێره‌كانی وه‌رزشوانانی كوردستان" ناونیشانی نۆبه‌ره‌ی په‌رتوكێكی منه كه نزیكه‌ی ساڵێك به دوای رووداوه ده‌گمه‌نه‌كانی وه‌رزشوانانی كورد گه‌ڕام، له نێو كۆمه‌ڵێك رووداو و به‌سه‌رهات و نه‌هامه‌تی له‌م به‌شه‌ی ئه‌م په‌رتووكه‌دا ته‌نیا ئه‌و چه‌ند رووداوانه‌م هه‌ڵێنجا و نووسیمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌رگه‌ی ئه‌م رووداوانه ژیانی ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی رۆژانێك به ئاست و ئه‌نجامه‌كانیان دڵی سه‌دان كه‌سیان له‌م شارانه‌ی كوردستان خۆش ده‌كرد به‌بیر نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو بهێنمه‌وه.
ژیانی هه‌ر وه‌رزشوانێكی ئێستا و پێشووی كورد سه‌دان چیرۆكی خۆش و ناخهه‌ژێنی تێدایه، ده‌توانین بۆ هه‌ر یه‌كێكیان په‌رتوكێك له‌سه‌ر ژیان و نه‌هامه‌تییه‌كانیان بنووسین، به‌ڵام به داخه‌وه ژیانی یاریزانی كورد فه‌رامۆش كراوه، خۆشیان زوڵم له خۆیان ده‌كه‌ن.
له هه‌ر سه‌رده‌مانێك وه‌رزشوانانی كورد ده‌یان رووداوی تاڵ و شیرینیان به‌سه‌رداهاتووه، داخی گرانم به‌شێكی ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نێكی زوو پێش ئێسته مردن، له‌گه‌ڵ خۆیان سه‌دان رووداوی خۆش و ناخۆشیان برده ژێر خاك.
زۆرجار من له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی نێو ئه‌م په‌رتووكه دانیشتوومه و باسی رووداوه‌كانمان كردووه، مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌بوو تا له نزیكه‌وه به نێو قووڵایی رووداوه‌كان شۆڕببمه‌وه، زۆربه‌یان له كاتی گێرانه‌وه و به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی خۆیان ره‌نگیان زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕا و فرمێسك له چاویان ده‌هاته خواره‌وه، هه‌ندێجاریش ئه‌و ئاخ و داخه‌ی له ناخی ئه‌وان ده‌هاته‌ده‌ره‌وه، چاوه‌كانی منیشی پڕ ده‌كرد له ئاو.
له‌و روانگه‌یه‌وه من له‌م په‌رتووكه‌دا ویستوومه به‌شێك له‌م رووداو و به‌سه‌رهاتانه بنووسمه‌وه و تۆماریان بكه‌م، تا بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌شێك له‌م رووداوانه‌ی به‌سه‌ر وه‌رزشوانانی كوردستاندا هاتووه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو به زیندوویی بمێنێته‌وه، ده‌بێت ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه ژیانی كاراكته‌ر و وه‌رزشوانه ناوداره‌كانی خۆمان بنووسینه‌وه و هه‌موو نه‌هامەتی و سه‌ركه‌وتن و شكستەکانیان وه‌كو خۆی تۆمار بكه‌ین.
بارزان ئه‌كره‌م