یانه‌ى وه‌رزشیی زانكۆی جیهان ئامانجى گه‌وره‌ی هه‌یه له خولى كوردستان
یانه‌ى وه‌رزشیی زانكۆی جیهان ئامانجى گه‌وره‌ی هه‌یه له خولى كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی زانكۆی جیهان كه ئه‌م وه‌رزه دواى زیاتر له ده ساڵ له دامه‌زراندنی پلێتى سه‌ركه‌وتنى له ریزى یانه پله دووه‌كان بۆ پله یه‌كه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌م وه‌رزه‌ش ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى لاوى له یانه كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له خولى پله یه‌كه‌كانى كوردستان كه بڕیاره ڕۆژى 14ى مانگى 11 یارییه‌كانى به‌به‌شدارى 19 یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان ده‌ست پێده‌كات، یانه‌ى زانكۆی جیهانیش وه‌كو میوانى ئه‌مساڵى خوله‌كه نیازی گه‌وره‌ى هه‌یه له خوله‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنێ له خولێكى گه‌وره‌ى كوردستان وه‌كو یه‌كه‌م وه‌رزی به‌شداریى كردنی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گۆڤاری گوڵان ڕ‌اپۆرتێكى له‌سه‌ر ئاماده‌كارى یانه‌كه ئاماده كردوه یاریزان و ڕاهێنه‌رى یانه‌كه قسه‌ى خۆیان هه‌بوو.
ڕاپۆرتى: كارزان كانه‌بی
له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ ئه‌ندازیار بورهان سابیر سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی زانكۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كارییه‌كانمان ماوه‌ى مانگێكه له سه‌ر یاریگاى خۆمان ده‌ست پێكردوه به ئامانجى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى گه‌وره له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، جگه له‌وه‌ش گۆڕانكاریمان كردوه له ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌مان و چه‌ند یاریزانێكمان له ریزى یانه‌كه هێشتۆته‌وه و چه‌ندین یاریزانى تازه‌شمان له یانه‌كانى تر‌ى كوردستان هێناوه، سوپاسى پاڵپشتى سه‌رۆكى یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پشتگیرییه‌ى له یانه‌كه و له یاریزانان بۆ درێژه پێده‌رى كاره‌كانمان له خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كوردستان كه ئه‌مساڵ كه خوله‌كه ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ وه‌رزی ڕابردوو كه ئێمه له خولى پله دووى یانه‌كانى كوردستان سه‌ركه‌وتووینه، ئه‌ندازیار بورهان گوتیشى" ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت له خزمه‌تكردنى وه‌رزش و یانه‌كه‌مان درێغى ناكه‌ین، ده‌مانه‌وێ تیپێكى باش و تۆكمه‌مان هه‌بێ و ڕكابه‌رى بكه‌ین له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته له خوله‌كه، ئامانجى ئێمه روونه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ست پێكردوه و هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاستێكى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین له خوله‌كه.
محه‌مه‌د عه‌لی ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌ش له باره‌ى ئاماده‌كردنى تیپه‌كه گوتى: ئه‌م وه‌رزه به شێوه‌یه‌كى جیاوازتر له وه‌رزى ڕابردوو خۆمان ئاماده‌كردوه و گۆڕانكاری ته‌واومان كردوه له ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌مان، هه‌ر چه‌نده ماوه‌ى مانگێكه ئاماده‌كارییه‌كانمان له‌سه‌ر یاریگاى خۆمان ده‌ست پێكردوه و ژماره‌یه‌ك یاری دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریشمان له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى تر‌ى كوردستان و عێراقیش ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله یه‌كى كوردستان دیارى بكه‌ین، مه‌شقه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كه‌م و كورییه‌كانی هێله‌كانى یارى كردنمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بۆ هه‌موو هێله‌كانى یارى كردن یاریزانى یه‌ده‌گیشمان هه‌بێت، سوپاسى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین بۆ هاوكارى به‌رده‌وامیان، ده‌مانه‌وێ ئه‌م وه‌رزه ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین، چونكه خولى پله یه‌ك ئه‌مساڵ 19 یانه‌یه هه‌مووى ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامی شایسته، ئێمه‌ش وه‌كو یانه‌ى زانكۆی جیهان هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێك له تیپه به‌هێزه‌كانى خولى ئه‌مساڵ بین.
كامه‌ران محه‌مه‌دكاپتنى یانه‌ى وه‌رزشیی زانكۆی جیهان له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى تیپه‌كه گوتى: وه‌كو كاپتنى یانه‌كه وه‌رزى رابردووش له‌گه‌ڵ یانه‌كه توانیمان تیپه‌كه‌مان سه‌ربخه‌ین بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، ئه‌مساڵیش به هه‌مان روحیه‌تى وه‌رزی ڕابردوو یارى ده‌كه‌ین، هه‌ر چه‌نده گۆڕانكاری له تیپه‌كه كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌م وه‌رزه ئاست و ئه‌نجامى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین له خولى پله یه‌ك، هه‌ر چه‌نده خوله‌كه به ته‌واوى جیاوازه و دوور و درێژتره له وه‌رزى ڕابردوو، ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌ى له توانمان بێت پێشكه‌ش به یانه‌ى زانكۆى جیهان بكه‌ین، سوپاسى كارگێڕى یانه‌كه‌ش ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ى له توانایان دابووه هاوكارو پاڵپشتى ئێمه‌ى یاریزانان بووینه، هیوادارم بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین له خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كوردستان.
كارزان ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌ش له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزیان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ماوه‌ى مانگێكه ده‌ستمان كردوه به كۆكردنه‌وه‌ى یاریزانان و مه‌شقه‌كانیشمان ده‌ست پێكردوه، ئه‌مساڵ تاقیكردنه‌وه‌شمان بۆ ئاستى یاریزانان كردوه و جگه له‌وه‌ش چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریشمان ئه‌نجامداوه، ده‌مانه‌وێ بگه‌ینه ئه‌نجامێك بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك یاریزانى باش ده‌ستنیشان بكه‌ین بۆ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى تیپه‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌مان كۆمه‌لێك یاریزانی لاو و له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكى به ئه‌زموونیشمان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه به‌ته‌واوى ئاماده بكه‌ین، تاكه گرفتى ئێمه ئه‌وه بووه كه ده‌رنگ ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردوه ئه‌ویش به‌هۆى تاقیكردنه‌وه‌ى یاریزانان بوو، به‌ڵام ئومێدی زۆرمان به‌و یاریزانانه هه‌یه كه به روحیه‌تێكى به‌رزى وه‌رزشیی ده‌توانن ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین له خولى پله یه‌كى كوردستان، كه‌مپێكى مه‌شقیشمان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به تیپه‌كه‌مان بده‌ین، جگه له‌وه‌ش كارمان له‌سه‌ر ده‌وونى و په‌روه‌رده‌یی یاریزانه‌كانمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزشێكى جوان پێشكه‌ش بكه‌ین، به‌هیواى ئه‌وه‌ى بتوانین خولى پله یه‌كى كوردستان جوان بكه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین ژماره‌یه‌كى قورس بین له خولى پله یه‌كى كوردستان و ده‌مانه‌وێ له هه‌موو ڕوویه‌ك تیپێكى به‌هێز بین. یاریزانه‌كانمان له پێناو ناوى یانه‌ی زانكۆى جیهان ده‌جه‌نگین له خوله‌كه، به‌هاوكارى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه و ئه‌ندامانى یانه‌كه بتوانین وه‌رزشێكى جوان له یه‌كه‌م وه‌رزی خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ین، سوپاسى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پاڵپشتیه‌به‌رده‌وامه‌ى له یانه‌كه‌مان ده‌كات.