ئیڤان خالید بۆ كاره‌با زۆر یانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه
ئیڤان خالید بۆ كاره‌با زۆر یانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه
یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقی به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ستێره كورده‌كانى شاره‌كانى كوردستان بگوازنه‌وه ریزى یانه‌كانیان، له‌م ناوه‌شدا چه‌ندین یاریزانى كورد په‌یوه‌ندیان به ریزى یانه‌كانى تر‌ى شاره‌كانى عێراقی كردوه له وه‌رزی نوێی خولى نایابى عێراقی یه‌كێك له‌م یاریزانانه‌ش ئیڤان خالیدی یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێره له باره‌ى په‌یوه‌ندی كردنیشی به ریزی یانه‌ى كاره‌با بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: سالێكى باشم به‌رێكرد له‌گه‌ڵ یانه‌ى كاره‌با و گه‌یشتنه یارى كۆتایی جامى عێراق، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكى گرنگه بۆ من، منیش له‌گه‌ڵ یانه‌ى كاره‌با ئاسوده‌م و كاپتن لوئه‌ى زۆر سور بوو له سه‌ر نوێی كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌م، له باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تریش ناوبراو گوتى" له هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى زاخۆ و نه‌ورۆز وته‌له‌به و نه‌جه‌ف و نه‌فتى میسان گرێبه‌ستم بۆ هاتبوو، به‌ڵام من به‌هۆى ئاسوده‌یم یانه‌ى كاره‌بام هه‌ڵبژارد به‌هۆى بوونى كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانا له‌م یانه‌یه، ئێستاش تیپێكى زۆر باشمان هه‌یه و ده‌توانین كێبڕكێ بكه‌ین له‌سه‌ر پله‌كانى پێشه‌وه، گوتیشى " ده‌توانین ئه‌و ئامانجه بپێكین و به هه‌مان نه‌فه‌سى وه‌رزی ڕابردوو بتوانین ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین، منیش وه‌كو یاریزانێكى كورد هه‌وڵده‌ده‌م ئاستێكى باشتر له وه‌رزی ڕابردوو پێشكه‌ش بكه‌م و له هه‌ر شوێنێك بم ئامانجى ئه‌وه‌م هه‌بووه كه‌وا باشترین یاریزانبم و باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م.له باره‌ى گرفته‌كانیش گوتى" هیچ گرفتێكم نییه له‌گه‌ڵ یانه‌ى كاره‌با بگره زۆریش ئاسوده‌م له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران و یاریزانانى یانه‌كه هه‌موومان به یه‌كه‌وه ئامانجى گه‌وره‌مان هه‌یه له یانه‌كه.
كارزان كانه‌بی