خولى نایابى تۆپى ده‌ستى كوردستان ده‌ستی پێكرد

خولى نایابى تۆپى ده‌ستى كوردستان ده‌ستی پێكرد

خولى نایابى تۆپى ده‌ستى كوردستان ده‌ستی پێكرد
به‌مه‌به‌ستى گرنیگدان به‌ یارییه‌كانى تۆپى ده‌ستى له‌ شاره‌كانى كوردستان و وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆی، فیدراسیۆنى تۆپى ده‌ستى كوردستان بۆ وه‌رزی نوێی خولى نایابى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان بۆ ئاستى كوڕان هه‌ڵسا به‌ ئه‌نجامدانى خولى نایابى تۆپى ده‌ستى بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان، له‌ باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ش سه‌ركه‌وت موحسین سكرتێرى یه‌كێتى فیدراسیۆنى تۆپى ده‌ستى كوردستان له‌ باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو فیدراسیۆنى تۆپى ده‌ستى كوردستان ئاماده‌كارى پێویستمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان به‌شدارى بكه‌ن، هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى هه‌ولێر و كه‌ركووك و سلێمانى و كۆیه‌ و سۆڵاڤى نوێ و سۆران به‌شدارى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابی یانه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئاستى كوڕان، هه‌وڵمان داوه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ پێشوازی له‌م خوله‌ بكرێت و یارییه‌كانیش له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌ باره‌ى شێوازی خوله‌كه‌ش گوتى" خوله‌كه‌ به‌ شێوازی چوون و هاتنه‌ بۆ سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كانى كوردستان، به‌هیواى ئه‌وه‌ین بتوانین خوله‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر جوان و سه‌رده‌مییانه‌ له‌ سه‌ر شێوازی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام بده‌ین،هه‌فته‌ى سێ یاری له‌ نێوان هه‌ر شه‌ش یانه‌ى به‌شدار بوو به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌ باره‌ى گرفته‌كانیش گوتى" هیچ گرفتێكى ئه‌وتۆمان نییه‌ و ته‌نیا ده‌مانه‌وێ خوله‌كه‌ به‌ شێوازیكى جوان به‌رێوه‌ ببه‌ین سوپاسى سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خولێكى به‌هێز به‌رێوه‌ ببه‌ین، ئامانجى ئێمه‌ گرنگیدانه‌ به‌ یارییه‌كانى تۆپى ده‌ست له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زیاتر خزمه‌تى ئه‌و یارییه‌ بكه‌ین.
كازان كانه‌بی

Top