پۆپجی مۆبایل هاوبەشی خۆی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێ ڕاگەیاند

پۆپجی مۆبایل هاوبەشی خۆی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێ ڕاگەیاند

پۆپجی مۆبایل هاوبەشی خۆی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێ ڕاگەیاند
پۆپجی مۆبایل هاوبەشی نوێ و دیاری خۆی لەگەڵ ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی ڕاگەیاند

پۆپجی مۆبایل کە یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییەمۆبایلەکانی جیهان، بە خۆشحاڵیەوە هاوبەشی نوێی خۆیلەگەڵ ئەستێرەی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی ڕادەگەیەنێت کەیەکێکە لە ئەفسانەترین یاریزانەکانی تۆپی پێ

لە میانەی نوێکردنەوەی وەشانی 2.3 لە مانگی نۆڤەمبەردا، پۆپجی مۆبایل بەم زووانە ئاهەنگ دەگێڕێت بە ژیانی پیشەیی ئەفسانەیەکیوەرزشی ناوازە، کە ئەستێرەکە دەهێنێتە ناو ئامێرەکانی یاریزانان لەسەرانسەری جیهاندا و بەمەش پۆپجی مۆبایل دەبێتە تاکە یاری کە بەفەرمی هاوبەشی لەگەڵ مێسی بکات.

مێسی ڕایگەیاند: "یارییە ڤیدیۆییەکان هەمیشە بەشێکی گەورەی ژیانمبووە، من بە بەسوودی دەزانم بۆ ئەوەی ئارام بمەوە و چێژ لە کاتەکانموەربگرم لە دەرەوەی ڕاهێنانەکانم و پەیوەندی لەگەڵ هاوکارەکانم و هاوڕێکانم و خێزانەم بکەم، و یاری پۆپجی مۆبایل زۆر خۆشە و منیشلەنێو ملیۆنان هەواداریم لە هەموو جیهاندا. و هەست بە شانازی دەکەم بەهاوبەشیمان و پێم خۆشە بانگهێشتی هەموو یاریزانەکان بکەم بۆ ئەوەیبەشداری بکەن لەگەڵم لە پۆپجی مۆبایل".
ڤینسێنت وانگ، بەرپرسی بڵاوکردنەوەی یاری پۆپجی مۆبایل لەکۆمپانیاکانی تێنسنت گەیمس، ڕایگەیاند: "زۆر بەختەوەرین کەئەستێرەیەکی وەرزشی جیهانی پەیوەندی بە پۆپجی مۆبایلەوە کردووە. وە لەبەر ئەوەی دەزانین کە زۆرێک لە یاریزانانی پۆپجی مۆبایلهەواداری تۆپی پێن، بۆیە تامەزرۆین بۆ ئاهەنگگێڕان بەم وەرزشە لەیارییەکەدا و بڵاوکردنەوەی کەشوهەوای تۆپی پێ لەنێو هاندەرانی نوێییارییەکەدا".
مێسی بە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی تۆپی پێ دادەنرێت، بەشێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن زۆر کەسەوە وەک یەکێک لە گەورەترینیاریزانەکانی جیهان سەیر دەکرێت. و لە ژیانی وەرزشیدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ باشترین یانه‌كانی جیهان یاری کردووە و سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌یئه‌رجه‌نتین دەکات و توانی چه‌ندین خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت، له‌وانه‌ 7 جار بردنه‌وه‌ی نازناوی تۆپی ئاڵتونی و شه‌ش جار پێڵاوی ئاڵتونی ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها به‌ هه‌وڵه‌ خێرخوازیە‌كانی له‌سه‌ر پرسه‌ جیهانییه‌كانی منداڵانناسراوه‌ وه‌ك كاركردنی له‌گه‌ڵ یونیسێف.
هاوبەشیەکە کۆمەڵەیەکی ناوازەی جلوبەرگی ناو یارییەکە و کەرەستەیدیکە پێشکەش دەکات کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەردەستە کە ڕێگە بەیاریزانەکان دەدات لێهاتوویی وەرزشی خۆیان لە مەیدانی شەڕدا نمایشبکەن. و بەم زووانە زانیاری زیاتر لەسەر هاوبەشییەکە ئاشکرا دەبێت،بۆیە چاوەڕوانی هەواڵی زیاتر بن.

Top