بەهۆی تەقەکردن لە مەدرید سێ كەس کوژران

بەهۆی تەقەکردن لە مەدرید سێ كەس کوژران

 

 

لە ڕووداوی تەقەکردن لە مەدرید سێ کەس کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون.

پۆلیسی مەدرید رایگەیاند: دوو رۆژ لەمەوبەر لە کاتی دەمەقاڵەی نێوان پیاوێک و باوکی لە ناوەڕاستی ئیسپانیا رووداوی تەقەكردن روویدا، بەم هۆیەشەوە سێ کەس کوژران و دوو کەسیش برینداربوون.

وتەبێژی پۆلیسی شاری مەدرید گوتی: لەم رووداوەدا ، جگە لە چەكدارەكە و دراوسێكەی، ئەفسەرێكی پۆلیسیش بە گوللە كوژراوە، ئەم رووداوە لە دووریی 230 كیلۆمەتر لەم شارەوە روویداوە.

بە وتەی پۆلیس ، ڕووداوی تەقەکردن لە ئیسپانیا دیاردەیەکی دەگمەنە، جیاواز لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ئەمریکا.

بەپێی ئامارەکانی حکومەت، ڕێژەی تاوان لەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢١ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ بە ڕێژەی ١١% کەمی کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top