سه‌ید سادق به‌لێنى پێدراوه‌

سه‌ید سادق به‌لێنى پێدراوه‌

سه‌ید سادق به‌لێنى پێدراوه‌
تیپى تۆپى پێى سه‌ید سادق به‌شدار له‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له‌ ئێستادا یانه‌كه‌ له‌ ئاماده‌كاریدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ تیپێكى تۆكمه‌ دروست بكه‌ن بۆ وه‌رزی تازه‌ى خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى كوردستان، هه‌ر چه‌نده‌ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ به‌لێنی كشانه‌وه‌یان دابوو به‌ ئه‌گه‌رى هاوكارى نه‌كردن، به‌ڵام تیپه‌كه‌ ئێستا ئاماده‌كارى ده‌كات و به‌لێنى هاوكارى پێدراوه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ ره‌مزی ساڵح ڕاهێنه‌رى یانه‌ى سه‌ید سادق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م وه‌رزه‌ به‌شدار ده‌بین له‌ خولى نایابى كوردستان به‌لێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانمانین داوه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسان، له‌ باره‌ى ئاماده‌كارى تیپه‌كه‌ش گوتی"تیپه‌كه‌مان به‌ باشى ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى وه‌رزی نوێ و دوو شوێنى یاری كردنمان كه‌مه‌ و بڕیارى ئه‌وه‌مان داوه‌ دوو یاریزانى پیشه‌گه‌ر بگوازینه‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌مان به‌ شێوه‌یه‌كى باش ئاماده‌ بێت، له‌ باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانیش گوتى" نزیكه‌ى نۆ یاریزانمان رۆیشتووه‌ و پێنج یاریزانى تازه‌مان هێناوه‌ و له‌گه‌ڵ پیشه‌گه‌ره‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ به‌ ته‌واوى ئاماده‌ بێت، گوتیشى" ده‌بینه‌ ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ خولى نایابى كوردستان هه‌رچه‌نده‌ كه‌م و كوڕیمان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێنه‌ تیپێكى باش له‌ خوله‌كه‌ و متمانه‌ى ته‌واومان به‌ سه‌رجه‌م یاریزانانى خۆمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌م وه‌رزه‌ كێبڕكێ بكه‌ین له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خولى نایابى كوردستان، سه‌رجه‌م یانه‌كانیش كێبڕكێ له‌ سه‌ر ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌كه‌ن.
كارزان كانه‌بی

Top