نیگەرانی و بێزاری جوانیت دەشێوێنێت

نیگەرانی و بێزاری جوانیت دەشێوێنێت

چەند هەنگاوێك هەن گەر پەیڕەویان بكەیت، لە قۆناغی بێ متمانەوە بەرەو متمانەبوون بە خۆتەوە دەچیت كە ئەوانەن: لە هەموو كاتێكدا كێشە و گرفتەكانت بە جدی وەرمەگرە و بەڵكو بە سادەیی مامەڵەیان لەگەڵدا بكە، ئەگەر ماوەیەكیش كێشە و گرفت بەردەوام بوون، مانای ئەوە نییە كەسێكی بەد بەختی، بەڵكو ئارام بگرە و گەشبینانە بیر بكەوە. ئاساییە ئەگەر هەڵەیەك دووبارە بكەیتەوە و هەوڵدە بۆ جاری داهاتوو ببێتە وانەیەك بۆت، نەوەك متمانەت لە دەست بدەیت. زۆربەی كات بۆ خۆت بژی و خۆت پەیوەست مەكە بە كەسانی دیكەوە، ئەگەر كەسێك نەیویست لەگەڵت بێت، پێویست ناكات بە زۆری خۆت پێوەی شۆڕ بكەیتەوە، بەڵكو ئازادی بكە. بە گەشبینییەوە روو لە ژیان بكە، تەنانەت ئەگەر زۆربەی كاتەكان بە خراپە بۆت بگەڕێتەوە، ژیانی رۆژانەی خۆت بە خۆشی و سادەیی بەڕێ بكە، گەڕان و خەوی باش و گەشت كردن و بازاڕی و پێكەنین و گوێ گرتن لە میوزیك زیاتر دڵ خۆشت دەكەن.

 

Top