كۆیه‌ به‌ دواى ڕاهێنه‌ر ده‌گه‌رێت

كۆیه‌ به‌ دواى ڕاهێنه‌ر ده‌گه‌رێت

كۆیه‌ به‌ دواى ڕاهێنه‌ر ده‌گه‌رێت
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی كۆیه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌شداره‌ له‌ یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان كه‌ بڕیاره‌ مانگى 11ى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ده‌چێت، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ نه‌جم عه‌بدی ڕاهێنه‌رى عێراقی مۆركردبوو به‌ ئامانجى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ و سه‌رخستنى یانه‌كه‌ بۆ ریزى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان، به‌ڵام ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ عه‌ره‌به‌ به‌رده‌وام نه‌بوو، له‌م باره‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یانه‌ى كۆیه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌یان نه‌جم عه‌بد به‌فه‌رمی بڕیارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى داوه‌ له‌ له‌ ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ى یانه‌كه‌ به‌هۆى هۆكارى تایبه‌تى خێزانی كه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ ئاماده‌كردنى تیپه‌كه‌ بۆ وه‌رزى نوێ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، له‌ ئێستادا یانه‌كه‌ش به‌دواى شوێنگره‌وه‌ى ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ده‌گه‌رێت و ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌كه‌شى په‌سند كراوه‌ له‌ ئیداره‌ى یانه‌ى كۆیه‌، بۆیه‌ پێشبنی ده‌كرێ له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوو یانه‌كه‌ به‌فه‌رمی ڕاهێنه‌ری تازه‌ى یانه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌كه‌ى كۆیه‌ بكات له‌ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان.
كارزان كانه‌بی

Top