هه‌ولێر بۆ خولى عێراقی له‌وپه‌رى ئاماده‌ باشیدایه‌

هه‌ولێر بۆ خولى عێراقی له‌وپه‌رى ئاماده‌ باشیدایه‌

هه‌ولێر بۆ خولى عێراقی له‌وپه‌رى ئاماده‌ باشیدایه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر له‌ سه‌ر ده‌ستى نزار مه‌حروسى ڕاهێنه‌رى پیشه‌گه‌رى سووری ماوه‌یه‌كى زۆره‌ ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردوه‌ بۆ ئه‌وىه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ بتوانن به‌م پێكهاته‌ تازه‌یه‌ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ یارییه‌كانى وه‌رزی نوێی خولی نایابی یانه‌كانى عێراقی به‌ده‌ست بهێنن، یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌مساڵ جیاوازه‌ و گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزانى به‌توانا كردوه‌ له‌ سه‌ر ئاستى عێراقی، جگه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى چه‌ندین یاریزانى ناوه‌خۆیی و هێنانى یاریزانى پیشه‌گه‌ر له‌ باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى وه‌رزی نوێیش مامۆستا دلشادئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو ئاماده‌كاری له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر باش خۆمان ئاماده‌ كردووه‌، چونكه‌ تیپه‌كه‌ى ئێمه‌ به‌ نزیكه‌ى سه‌دا هه‌شتاى یاریزانه‌كانى تازه‌ن له‌ تیپه‌كه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامدانى نزیكه‌ى 13 یارى دۆستانه‌ له‌ قوناغی ئاماده‌كاری تا ڕاده‌یه‌كى زۆر توانیومان هه‌ماهه‌نگى و له‌ یه‌ك گه‌یشتن له‌ نێوان یاریزانه‌كان دروست بكه‌ین، ئومێدی زۆریشمان هه‌یه‌ به‌ پلانى ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران و روحیه‌تى به‌رزی یاریزانان ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌م وه‌رزه‌ به‌ ده‌ست بهێنین، هیچ گرفتێكمان نییه‌ له‌ ریزى تیپه‌كه‌مان.
كارزان كانه‌بی

Top